تاريخ: ۱۴۰۲ شنبه ۱۹ فروردين ساعت ۱۶:۳۹ بازدید: 505      نظرات: 0      کد مطلب: 20857

بچوکترین کامێرای جیهان بەرهەم هێندرا



توێژەرانی زانکۆی ویلایەتی واشنتنی ئەمریكا کامێرایەکیان دروست کردوە کە لەڕوی قەبارەوە بچوکترینی جیهانە، بەوپێیەی قەبارەی دەنکە خۆڵێک تێناپەڕێنێت، ئەمەش دەرفەتی نوێ بۆ پزیشکان دەکاتەوە بەمەبەستی گەڕان بەدوای وردترین وردەکاریی جەستەی مرۆڤدا لەکاتی پێویست.


کامێرای (OV6948) بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا پەرەی پێدراوە کە لەلایەن توێژەرانی AUC پێشەنگ بوە و لەلایەن کۆمپانیای OmniVision Technologies دروستکراوە.


ئەم کامێرایە لەلایەن کتێبی گینسەوە وەک بچوکترین هەستەوەری وێنە لە جیهاندا هەژمارکراوە

بەگوێرەی ماڵپەڕی "Technapop" کە تایبەتە بە هەواڵی داهێنانە تەکنیکییەکانی ئەم دواییە، ئەم کامێرایە لەلایەن کتێبی گینسەوە وەک بچوکترین هەستەوەری وێنە لە جیهاندا هەژمارکراوە کە لە بازاڕەکاندا بەردەستە، قەبارەی کامێراکە لە چەند ملیمەترێک زیاتر نییە، کە بە نزیکەیی یەکسانە بە قەبارەی دەنکە خۆڵێک (دەنکەخۆڵێک قەبارەکەی لە 0.074 ملم تاوەکو 2 ملیم دەبێت).

 

ئەم کامێرا بچوکە توانای گرتنی وێنەی 200x 200 (40 هەزار پێکسڵ)ی هەیە بە خێرایی 30 وێنە لە ماوەی چرکەیەکدا.


وێنەکانی بە ڕونییەکی بەرز نین، بەو پێیەی کامێراکە بە شێوەیەک دروستکراوە کە بۆ دەرگای چونە ژورەوەی خوێنبەرەکانی مرۆڤ بگونجێت، تاوەکو هاوکاری پزیشکەکان بکات لە کاتی دەستنیشانکردن و نەشتەرگەریدا باشتر کارەکانیان بکەن.



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد