تاريخ: ۱۴۰۲ سه شنبه ۲۲ فروردين ساعت ۱۷:۳۸ بازدید: 467      نظرات: 0      کد مطلب: 20885

"شێوازی خواردنی پچڕپچڕ لە رەمەزاندا گەنجێتی و تەندروستی دەبەخشێت بە جەستە"


- سەرۆکی گرووپی کاری بەرگریناسی لە تورکیا: "شێوازی خواردنی پچڕپچڕ کە لە رەمەزاندا پەیڕەودەکرێت بەمەرجی خواردنەوەی شلەمەنی پێویست لەو کاتانەی خواردن تیایدا رێگەپێدراوە، دەبێتە هۆی خاوێن کردنەوەی خانەکانی جەستە و گەنجێتی و تەندروستی دەبەخشێت بە جەستە".

 

سەرۆکی گرووپی کاری بەرگریناسی لە رێکخراوی نیشتیمانی هەستیاری و بەرگریناسی تورکیا، پ. د. شەبنەم کڵچ گولتەکین باسی لەوە کرد کە شێوازی خواردنی پچڕپچڕ لە مانگی رەمەزاندا بەو مەرجەی شلەمەنی پێویست بخورێتەوە، تەندروستی و گەنجێتی دەبەخشێتە جەستە.

 

لە راگەیەندراوێکی رێکخراوەکەدا بۆچوونەکانی گولتەکین خراونەتەڕوو کە باسی لەوە کردووە سوودە تەندروستییەکانی رۆژوو لە دوای لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە "رۆژووی پچڕپچڕ" بەتەواوی سەلمێندراوە.

 

ناوبراو ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە وازهێنان لە خواردن و خواردنەوە بۆ ماوەی ١٤-١٦ کاتژمێر وا دەکات میکانیزمەکانی بەرگری دژەئۆکسيدان کارا ببن و بەهۆی برسێتییەوە خانەکانی جەستە نوێ دەبنەوە و خانەی تەندروستتر دروست دەبن.

 

لە راگەیەنداروەکەدا ئەو گوتانەی گولتەکینیش خراونەتەڕوو کە باسی لەوە کردووە، جەستە لەو کاتانەی لە خواردن بێبەش دەبێت پڕۆتینە کەڵەکەبووەکان دەسوتێنێت و ئەندامە زیانلێکەوتووەکان خاوێن دەکاتەوە ئەوەش هاتووە کە "بە برسی مانەوە بۆ ماوەیەکی درێژ وا دەکات کارەکانی مێشک رێکخراوتر بێت و توانای یادگە زیاد بکات. بەهۆی پارچەبوونی خانەکانی چەوریشەوە پیربوونی مێشک و جەستە هێواشتر دەبێت و مێتابۆلیزم چالاکتر دەبێت".

 

- "رەمەزان خاوێن کردنەوەی ساڵانەی جەستەمانە"

 

گولتەکین ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە بەڕۆژووبوون دەبێتە هۆی هێواشکردنەوەی توشبوون بە زەهایمەر و رایگەیاندووە: "بەڕؤژوبوون بەتەنها قەڵەوی و نەخۆشییەکانی رۆماتیزم کەم ناکاتەوە بەڵکو مەترسییەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەش کەم دەکاتەوە ئەو نەخۆشخانەشی کە چارەسەری کیمیاوی وەردەگرن بەشێوەیەکی باشتر جەستەیان وەڵامی چارەسەرەکان دەداتەوە. شێوازی خواردنی پچڕپچڕ کە لە رەمەزاندا پەیڕەودەکرێت بەمەرجی خواردنەوەی شلەمەنی پێویست لەو کاتانەی خواردن تیایدا رێگەپێدراوە، دەبێتە هۆی خاوێن کردنەوەی خانەکانی جەستە و گەنجێتی و تەندروستی دەبەخشێت بە جەستە. لەهەمووشی گرنگتر ئەوەیە کە سیستمی بەرگریی جەستە رەمەزان وەک هەلێک بۆ خاوێنکردنەوەی ساڵانەی جەستەمان بەکاردێنێت".

 

سەرۆکی گرووپی کاری بەرگریناسی لە رێکخراوی نیشتمانیی هەستیاری و بەرگریناسی تورکیا، ئەوەشی دووپات کردەوە کە بەڕۆژووبوون دەبێتە هۆی رێکخستنی رێژەی شەکری خوێن و کەمکردنەوەی چەوری کەڵەکەبوو.



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد