تاريخ: ۱۴۰۲ چهارشنبه ۳۰ فروردين ساعت ۲۳:۳۶ بازدید: 575      نظرات: 0      کد مطلب: 20926

ڕێوڕەسمی دەهەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی سۆران کوردستانی لە مەهاباد بەڕێوە چوو



ئەمڕۆ، چوارشەممە، ڕێکەوتی ٣٠ی خاکەلێوەی ١۴٠٢ی کۆچیی هەتاوی، بە ئامادەبوونی ئەدیبان، نووسەران، چالاکوانانی فەرهەنگی و ڕۆژنامەوانان، ڕێوڕەسمی دەهەمین ساڵوەگەری کۆچی دوایی دکتور بەهمەن فەریوەر، ناسراو بە سۆران کوردستانی، نووسەر و لێکۆڵەری بواری فەرهەنگ و زانستی کوردی لە مەهاباد بەڕێوە چوو.


سەید ڕەسووڵ نەبەوی، چالاکوانی فەرهەنگی لەو ڕێوڕەسمەدا گوتی: کۆمەڵە لێکۆڵینەوەکانی دکتۆر سۆران کوردستانی بە شێوەی نووسراوە و تۆماری دەنگی ئەوەنده بەهێزن کە بتوانرێ دەیان یادداشت و مەقالەی لەسەر بنووسرێت. ئەم کەسایەتییە تەواوی ژیانی خۆی تەرخانی فەرهەنگ و مێژوو و زمانی کوردی کرد و هەرچی لە توانایدا بوو ئەنجامی دا.


ماهپارە لاهیجانی، نووسەر و لێکۆڵەر لە درێژەی ڕێوڕەسمی دەهەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی دکتور کوردستانی، ڕایگەیاند: تا ئێستا ڕێژەیەکی کەم لە بەرهەمەکانی سۆران کوردستانی چاپ بووە کە هیوادارین هەلێک بڕەخسێ کە کۆی بەرهەمەکانی لەچاپ بدرێن.


نازەنین ئیسماعیل‌پووری، هاوژینی دکتور سۆران کوردستانی گوتی: لە هەموو دڵسۆزانی فەرهەنگ و فۆلکۆری کوردی داوا دەکەم کە ئارشیوە بەنرخەکانی دکتور کوردستانی بە شێوەیەکی زانستی بڵاو بکەنەوە و بە ئاکامی بگەیێنن.


دکتور ئیسماعیل مستەفازادە، ڕۆژنامەوان و بەرپرسی گۆڤاری بەیان لەبارەی بەرهەمەکانی ناوبراو گوتی: هیوادارین بە یارمەتیی ناوەندە فەرهەنگییەکان و پێوەندیدار، حەولێک بدرێ کە ئارشیوەکانی دکتۆر سۆران لەچاپ بدرێت. گۆڤاری بەیان ئامادەیە کە بەرهەمە بڵاونەکراوەکانی ئەم کەسایەتییە بەرێتە بەر دیدی خوێنەران.


بەهمەن فەریوەر، ناسراو بە سۆران کوردستانی ساڵی ١٣٣۴ی کۆچیی هەتاوی لە شاری سنە لەدایک بووە. ناوبراو لە بواری زمانەوانی، پزیشکی، هونەر و فۆلکۆری کوردی چالاکی بووە، سۆران کوردستانی خاوەنی بڕوانامەی پزیشکی لە زانکۆی تاران بوو. دکتور سۆران کوردستانی ڕۆژی ٣٠ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٩٢ بەهۆی نەخۆشی لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد و لە گردی شاعیرانی ئەم شارە ئەسپاردەی خاک کرا. ئەم کەسایەتییە لە ماوەی تەمەنی خۆی پتر لە سەد بەرهەم و لێکۆڵینەوە و کتێب و ... بەجێ ماوە کە بریتین لە

"ڕێزمان بە زمانی کوردی"، "ڕۆژژمێرێکی کوردی"، "کوردی بیاموزیم"، "اکسیر زیبایی"، "رسالهٔ عشق"، "چەپکێ نێرگز"، "دوو ڕشتە یاقووت و مەرجان"، "خوا یارت بێ"، ڕۆڵە بزانە، آموزش مقدماتی زبان فارسی، کوردی فێر بین بۆ پۆلی یەکەم و دووهەمی سەرەتایی، شاهۆ گیان ژینەژیان، قەباڵەکانی کۆنی هەورامان، کوردی هنر است، ناساندی فەرهەنگ و هونەری کوردی، تاریخ اردلان و... .




برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد