تاريخ: ۱۴۰۲ يکشنبه ۳ ارديبهشت ساعت ۱۸:۳۷ بازدید: 415      نظرات: 0      کد مطلب: 20948
گومرگی ئێران:

لە دەروازەی تەمەرچینی پیرانشار ٣٠٠ میلیۆن دۆلار کاڵا هەناردەی هەرێمی کوردستان کراوە


ەپێی ئامارەکانی گومرگی ئێران لەماوەی ١٢ مانگی ڕابردوودا تاوەکو نەورۆزی ئەمساڵ، ٧۶٣ هەزار تۆن کاڵا و شتومەک بە بەهای ٣٠٠ میلیۆن دۆلار لە دەروازەی بازرگانیی تەمەرچینی پیرانشار هەناردەی هەرێمی کوردستان کراوە کە لە ڕووی کێشەوە ۵۶ دەرسەد و لەڕووی بەهاوە ١٨ دەرسەد زیادی کردووە.
عەلی ئەکبەر ئەشرەفی، بەڕێوەبەری گومرگی دەروازەی بازرگانیی تەمەرچین، ئامارەکانی ١٢ مانگی کۆتایی تاوەکو وەرزی بەهاری ئەمساڵی پەیوەست بە ئاڵوگۆڕی بازرگانیی دەروازەکە، بە بەراورد بە ١٢ مانگی پێشووتر، ئاشکرا کرد.
بەپێی گووتەی ئەشرەفی، لەم دەروازەیە کەرەستەی بیناسازی، سڕامیک و کاشی، خۆڵی ئاسن، پۆڵا، میوە و سەوزە لەو کاڵا و شتومەکە سەرەکییانەن، کە لەو دەروازەیەوە هەناردەی هەرێمی کوردستان کراون.
ناوبراو هەروەها ئاشکرای کرد، لە دەروازەی تەمەرچین بە بڕی ۶۴ میلیۆن دۆلار کاڵا لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردەی ئێران کراوە، کە ٣٢ هەزار تۆن کاڵای کارەبایی وەک کەرەستەی ناوماڵ، بەفرگر و ساردکەرەوە بوون.
هەناردەی کاڵا لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران لە ماوەی ١٢ مانگی ڕابردوودا لەڕووی کێشەوە بەرێژەی ٣٢ دەرسەد و لەڕووی بەهاوە بە ڕێژەی ۴ دەرسەد دابەزیوە، هەروەها لەو ماوەیەدا ۵۴٣ هەزار تۆن کاڵا بە بەهای ١٫٩ میلیارد دۆلار لەو دەروازەیەوە تڕانزیت کراوە، کە لە ڕووی کێشەوە ١١٠ دەرسەد و لە ڕووی بەهاوە ٢ دەرسەد بەرز بووەتەوە.
لە ماوەی ١٢ مانگدا، هەروەها ۶٧٢ هەزار گەشتیار لەنێوان ئێران و هەرێمی کوردستان گەشتیان کردووە، کە بە بەراورد بە ١٢ مانگی پێشووتر، ڕێژەکە ٨٨ دەرسەد بەرز بووەتەوە، بەو پێیەش به شێوەی مامناوەند ڕۆژانە زیاتر لە ١٨٠٠ گەشتیار لەو دەروازەیە گەشتیان کردووە.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد