تاريخ: ۱۴۰۲ شنبه ۹ ارديبهشت ساعت ۱۹:۱۱ بازدید: 581      نظرات: 0      کد مطلب: 21016

بەرگدرووەکەی بازاڕی سلێمانی هەشتا ساڵە بەردەوامە لە کارەکەی


 

80ساڵ بەردەوامی لە بەرگدرویی و لەگەڵ ڕۆژوش نێوانی زۆر باشە ئەو ماوەی زیاتر لە ٨٠ ساڵە کاری بەرگدروویی دەکات و هێشتا ماندوو نییە.

 

وەستا محەمەد فەرەج بەدەستە لەرزۆکەکانییەوە لە سوچێکی بازاڕی نەورۆز لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی بەردەوامە لە پیشەکەی خۆی کە زیاتر لە سێ چارەکی تەمەنی تیادا بەسەر بردووە.

 

وەستا محەمەدی تەمەن ٨٧ ساڵ وەک خۆی باسی دەکات لە تەمەنی حەوت ساڵییەوە لای وەستا رەشید فەرەج-ی مامی بووەتە شاگرد و بە رۆژانەی ١٠ فلس کاری کردووە و هەر لەوێشەوە فێری بەرگدروو بووە.

 

ئەو وەستا دەستڕەنگینە کە هێشتا جلوبەرگی کوردی بە شارەزاییەکی کۆنەوە دەدروێت، ئێستا هەرچەندە تەمەن هیلاکی کردووە، بەڵام هەر بەردەوامە لە پیشەکەی و باس لە قۆناغی دەستپێکی کاری بەرگدروویی دەکات و دەڵێت: "لە ساڵی ١٩٦٠ بە دواوە سەربەخۆ ئیشی درومان دەکەم، سەرەتا بە دەرزی و دەزوو، بە دەست درومانمان دەکرد، کەوا و سەڵتەمان دەدوری و مرادخانی لۆکە لەناو، لۆکەمان تێدەکرد و بە دەست دەماندورییەوە".

 

 وەستا محەمەد بەو چەشنە باسی لە پڕۆسەی بەرگدروورینی دەکرد لە سلێمانی کۆندا تا ئەو کاتەی مەکینەی تایبەت بە بەرگدروویی دێتە شارەکە و گوتی: "دواتر مەکینەی خەیاتی هات، بەلامانەوە شتێکی سەرسوڕهێنەر بوو. ئێستا قوماش ئێجگار زۆرە، قوماشە بەناوبانگەکان کەم بوون، سەرەتا باشترینیان فەتاح پاشایی بوو قوماشێکی عێراقی بوو دواتر رۆمانی هات، بەبێ جیاوازی جوولەکە و مەسیحی دەهاتنە لامان، جوولەکەکان جلوبەرگی تایبەتی خۆیان، چاکەت، کەوا و سەڵتەیان هەبوو بۆمان دەدورین".

 

وەستا محەمەد فەرەج-ی بەرگدروو کە ئێستا توانای قسەکردنی نەماوە بۆ ئاخاوتن لەگەڵ کەناڵەکانی راگەیاندن، وەک بە بیری دێت، ئاماژە دەکات بەوەی کە لە کۆندا جوولەکە و مەسیحییەکان سەریان لێداوە بۆ ئەوەی جلوبەرگیان بۆ بدوورن لەوانە بارۆن و شارۆن.

 

وەستا محەمەد سەرەڕای بەتەمەنییەکەی، ئەو هێشتا بەرۆژوو دەبێت و لە باسێکی کۆنی رەمەزانی سلێمانیدا، دەڵێت: "ئەو مانگانەی کە دەکەوتنە گەرماوە خەڵکانێک هەبوون بەباری گوێدرێژ بەفریان لە چاڵەبەفرەکانی دەرەوەی سلێمانی دەهێنا، بۆ بەربانگ بەفراومان دەخواردەوە لەگەڵ خورما و هەندێک شیرینی تر.

 

 سوپاس بۆ خوا هەر لە منداڵییەوە تا ئەمڕۆش رەمەزانان بەرۆژو بووم و نێوانم زۆر باشە لەگەڵ رەمەزان". بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد