تاريخ: ۱۴۰۲ سه شنبه ۳ مرداد ساعت ۱۹:۳۱ بازدید: 930      نظرات: 0      کد مطلب: 21578

ناسینی ئەشکەوتی سیحراویی قوڕی‌قەڵای ڕوانسەر+ وێنە



 ئەشکەوتی قوری‌قەڵا، لە ٢٧ کیلۆمەتریی شاری ڕوانسەر و لە ٨٧ کیلۆمەتریی شاری کرماشان هەڵکەوتووە. ئەم ئەشکەوتە بە گەورەترین ئەشکەوتی ئاویی کشوەری ئاسیا دەناسرێ و لە بارەی گەورەییدا دووهەم ئەشکەوتی ئاویی جیهانە.

 مێژووی سازبوونی ئەو ئەشکەوتە دەگەڕێتەوە بۆ ۶۵ میلیۆن ساڵ لەوە پێش. ئەشکەوتی قوری‌قەڵا یەکێک لە حەوت ئاسەوارە سرووشتیەکانی نێو ئێرانه کە تۆمار کراوە. بەپێی توێژینەوەکان درێژایی ئەم ئەشکەوەتە بە ١٢ کیلۆمەتر دەخەمڵێندرێ کە تا ئێستا ڕێخۆشکەریی بۆ نیزیکەی ۵٠٠ مەتر کراوە.

 غاری قوڕی‌قەڵا پێکهاتووه لە چەند دیو و هۆڵ بە ناوەکانی، مریەم، کۆپارەوشتر، ڕێگای بەرزەخ، تالاری بلوور و ... . لە تەواوی وەرزەکانی ساڵ ڕادەی گەرمای ئەشکەوتەکە لە بەینی ٧ بۆ ١١ پلەی سانتی‌گڕادە. لە کاتی دۆزینەوەی ئەم ئەشکەوتە هێندێک ئاسەواری مێژووی سەردەمی ساسانییەکان دۆزراوەتەوە کە بریتین لە ئاوخۆرەی زێوی کە دووانیان بە زمانی کوردیی پاڵەیی لەسەریان نووسراوە. لە ئەشکەوتی قوری‌قەڵا جورێکی تایبەتی شەمشەکوێرە دەژییت کە کەمترناسراوە لەنێو پەلەوەرەکان.

 وێنە و نووسین: ئەمیر قادری











برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد