تاريخ: ۱۴۰۲ چهارشنبه ۱۱ مرداد ساعت ۲۱:۴۴ بازدید: 532      نظرات: 0      کد مطلب: 21620

پێكوتەیەكی نوێی نەخۆشیی ئاڵزایمێر، کۆتایی بە ئازاری دەیان میلیۆن کەس دەهێنێت


توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە كە پێکوتەیەک داهێندراوە، دەتوانێ گەشەکردنی نەخۆشیی ئاڵزایمێر ڕابگرێت، ئەمەش ڕەنگە وەک سەرەتای کۆتایی ئەم نەخۆشییە ببیندرێت کە بە میلیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهاندا تووشی دەبن.

ماڵپەڕی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بریتانیا بڵاوی كردەوە، توێژینەوەیەک کە لەسەر مشک ئەنجام دراوە، گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە پێكوتەیەك لە قۆناغی تاقیکاریدا، نەک تەنیا بەشە زیان بەركەوتووەكانی مێشکی لابردووە، بەڵکو ڕێگری لە گۆڕانکارییە ڕەفتارییەکانیش کردووە کە بە زۆری کاریگەری لەسەر نەخۆشانی ئاڵزایمێر دەبێت.

ڕۆژنامەكە، ئەنجامی توێژینەوە نوێیەکەی بە هیوابەخش وەسف كردووە، ئەمەش دوای ئەوە دێت كە بەر لە ساڵێک، دوو دەرمانی بێوێنە سەلماندیان کە دەتوانن نەخۆشییەکە خاو بکەنەوە و کۆتایی بە دەیان ساڵەی تاقیکردنەوە شکست خواردووەکان بهێنن.

نەخۆشی ئاڵزایمێر ڕێژەی ٥٠٪ بۆ ٧٠٪ی تووشبووانی نەخۆشیی بیرچوونەوە لە جیهاندا پێک دەهێنێت، لە كاتێكدا لە سەرانسەری جیهاندا نزیکەی ٥٥ میلیۆن کەس تووشی نەخۆشییەكە بوون، کە لەم بەینەدا نزیکەی ٦.٧ میلیۆن کەسیان لە ئەمریکا و نزیكەی ٩٠٠ هەزار کەسی تووشبووش لە بریتانیا دەژین.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد