تاريخ: ۱۴۰۲ پنج شنبه ۱۹ مرداد ساعت ۹:۵۱ بازدید: 1459      نظرات: 0      کد مطلب: 21662

ڕووداوی هاتوچۆ لە ئیسفەهان گیانی دوو شارۆمەندی مەهابادی و سەردەشتی گرت


بەپێی ڕاپۆڕتی پێگەی هەواڵیی هاژە، دوو کەسی کورد لە ڕوودای هاتوچۆدا لە ئیسفەهان گیانیان لە‌دەست‌دا.
 
ڕۆژی ڕابردوو لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە نێوان دوو ماشێنی پەیکان و پڕاید لە ڕێگەی گوڵپایگان بۆ ئیسفەهان دوو کەسی کورد دانیشتووی شارەکانی مەهاباد و سەردەشت بە نێوەکانی هادی و کامڕان ۳۰ و ٤۰ ساڵە گیانی خۆیان لە دەست‌دا.
 
جێی ئاماژەیە ئەو دوو کەسە بە مەبەستی کارکردن سەردانی شاری ئیسفەهانیان کردووە کە تووشی ئەو ڕووداوەبوونەوە.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد