تاريخ: ۱۴۰۲ جمعه ۳۱ شهريور ساعت ۱۷:۴۱ بازدید: 743      نظرات: 1      کد مطلب: 21883

ژنێکی ئەمریکی: گوگڵ مێردەکەمی کووشتووە


خێزانی پیاوێکی خەڵکی ویلایەتی کارۆلینای باکوور، سکاڵای لەسەر کۆمپانیای گوگڵ تۆمارکرد بەهۆی کەمتەرخەمیەوە و ڕایگەیاندووە، “کۆمپانیاکە بووەتە هۆی گیانلەدەستانی مێردەکەی”.
 فیلیپ پاکسۆن کە پیشەی نوێنەری فرۆشتن بووە و باوکی دوو کچە، لە ساڵی 2022 دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی بەهۆی ڕێنمایی هەڵەی نەخشەی گوگڵەوە لە پردێکەوە کەوتە خوارەوە گیانی لەدەستدا.
ئەو پیاوە بۆ ئاهەنگی لەدایکبوونی کچەکەی دەگەڕایەوە ماڵەوە کاتێک نەخشەی گوگڵ ئاڕاستەی کرد کە پردەکە ببڕێت، کە نۆ ساڵ لەمەوبەر ڕووخاوە و تا ئێستا چاک نەکراوەتەوە. 
هاوسەرەکەی ئەو پیاوە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “دوو کچەکەم پرسیار دەکەن کە باوکیان چۆن و بۆچی مردووە، منیش نازانم چۆن وەڵامییان بدەمەوە بۆ ئەوەی بتوانن لەم بابەتە تێبگەن”.
لە داواکارییەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، چەند کەسێک لە ساڵانێکی زۆر پێش مردنی فیلیپ پاکسۆن هەواڵی رووخانی پردەکەیان بە نەخشەی گوگڵ داوە و داوایان لە کۆمپانیاکە کردووە کە زانیارییەکانی ڕێگاکە نوێ بکاتەوە.


برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

۱۴۰۲/۶/۳۱

نظر خود را براي ما ارسال كنيد