تاريخ: ۱۴۰۲ جمعه ۱۴ مهر ساعت ۱۷:۴ بازدید: 908      نظرات: 0      کد مطلب: 21954
لە درێژەی زنجیرە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەن ئەدەبیی دیالۆگی مەهاباد

ناساندنی دوو کتێب بە بەشداری نووسەری مەهابادی


ئەنجومەن ئەدەبیی دیالۆگی مەهاباد" لە درێژەی زنجیرە کۆبوونەوەکانی ئەمجارەی خۆیان بە جیاوازیەوە لەگەڵ دانیشتنەکانی پێشوو، بەشی ناساندنی دوو کتێب بە بەشداری نووسەری مەهابادی مامۆستا "مەحموود پێدرام ناسراو بە زۆزان" بەڕێوەی برد.
ئەو کۆڕە بەپێی ڕاگەیاندراوی پێشوو بە بەشداری زۆربەی ئەندامانی کارا و بەڕێوبەرانی ئەنجومەن بەڕێوە چوو. لەم دانیشتنەدا بەڕێوبەری کۆڕ خاتوو «چرۆ پەرویزنیا» وێرای بەخێرهێنانی میوانانی ئازیز و بەشداربووان پێناسەیەکی کورتیان لە سەر کار و چالاکیەکانی ئەنجومەنی دیالۆگی خستە ڕوو دواتر کۆنداکتۆری دانیشتنەکەی ئەمجارەیانیان پێشکەشی دانیشتوان کرد. هەر وەها "خاتوو فەوزیە یاهو" وێرای بەخێر هێنان وتەکانی خۆیان ئاراستەی ئامادەبووان کرد.
وەک دەسپێک، سەرەتای کۆبوونەوەکە خاتوو«ماپەرە لاهیجانی» پێناسەیەک لە سەر کەسایەتی مامۆستا "مەحموود پێدارم" کار و چالاکیەکانی وتەکانی خۆیان بەم چەشنە ئاراستەی کۆڕەکە دەکا. بەڕێزیان دوای بەخێرهاتنی میوانان و چالاکوانانی ئەدەبیی و سپاس بۆ ٸەنجوومەنی دیالۆگ کە بۆ پێکهێنانی ٸەو کۆڕە یارمەتییان داین بەم شێوە ئاماژە بە لێدوانەکەی خۆیان دەکات کە مەبەست لە بەڕێوەبردنی ٸەو کۆڕە لێدوان و ناساندنی دوو کتێبی: «نامەی نەشمیل» و «مەهاباد لە ڕەوەگەی زەردەشتدا» لە نووسینی ڕێزدار «مەحموودی پێدڕام بە نازناوی زۆزان». مامۆستا لە ڕابردوودا بەرپرسی میراتی فەرهەنگی بۆوە و ٸەو کات بۆ نۆژەنکردنەوەی گڵکۆی بوداغ سوڵتان حاکمی دڵسۆز و ناوداری مەهاباد حەولی داوە و بە ڕێک و پێکی نۆژەنی کردۆتەوە و لە ڕووخان و فەوتان ڕزگاری کردۆوە. هەر ٸەو بابەتە واتا هۆگری بە شوێنەوارە میژووییەکان وای کرد کە توێژینەوەیەکی لە سەر ٸەو شوێنەوارانە لە قەڵای دمدم هەتا تەختی سولەیمان لە دوو توێی کتێبێک بە ناوی" تمدن مهاباد"  کۆ کاتەوە و لەساڵی 1373ی هەتاوی بە چاپی بگەیەنێ. لێدوان لە سەر ٸەو دوو کتێبە دەسپێرین بە دەست ٸاغای پێدڕام  کە لە ناوەرۆکی کتێبە کە بدوێ.
مامۆستا «مەحموود پێدرام»لە دانیشتنی ئەمجارەی لێژەێ دیالۆگ سەرەتا پێناسەیەک لە سەر کار و چالاکیەکانی خۆیان دەخاتە بەرباس و هەر وەها بەڕێزیان سپاسی لێژنەی دیالۆگ دەکات، دواتر باسەکەیان تەرخان دەکا لە سەر کتێبەکانی «نامەی نەشمیل»، «مەهاباد در لە ڕەوەگەی زەردەشتدا» بە پێ وتەکانی بەڕێزیان هەر لە تەمەنی گەنجی بە شێعر و پەخشان چالاکی خوی دەست پێدەکا ساڵی 1347 بەردە نووسی خڕ ێ هەنجیران دەدۆزێتەوە و هەوەڵ بەرهەمی لە سەر دێڕی(پل سرخ مهاباد یادگاری ازبین رفتە) لە گۆڤاری (هنر و مردم ـ ژمارە 129) لە تاران چاپ دەکرێ، هاوکارێکەی دەگەڵ ئەم گۆڤارە تا سەرەتای ڕاپەڕین بەردەوام دەبێ، پاشان هاوکاری خۆی دەگەڵ گۆڤارەکانی سروە لە ورمێ و رەسەد و گۆڤاری مەهاباد بەردەوام دەبێ. هەوەڵ پەرتووکی لە سەردێڕی (تمدن مهاباد) لە ساڵی 1373 لە بنکەی چاپەمەنی(هور) لە تاران بڵاو دەبێتەوە. لە ماوەی بیست سالی دواییدا دەیان مەقالە بلاو دەکاتەوە و بە هۆی ئەرکی سەرشانی و ئیش بۆ نیشتمانەکەی دەیان شۆێنەواری مێژوویی دەدۆزێتەوە و شرۆڤەیان لە سەر دەکا و دەیانخاتە بەردەست. ساخ کردنەوەی گونبەذان واتە گڵکۆی بوداغ سولتان، حەوزخانەکانی شادەروێش، ڕۆستەم بەگ، هەباس ئاغا، خانەقای شەمزینان، حەمامی مێژوویی  میرزا ڕسوول لە مەهاباد، دۆزینەوەی بەردەنووسی پێش مێژووی کێوە سوور لە شاهین دێژ، سماقان و بی بیکەند و حەمامیان و دەیان شوێنەواری بە نرخ لە کارەکانی ئەو کەسایەتییەن، تا ئێستا پتر لە دە کتێب و دەیان نووسراوەی بەڵگەدار بە وێنە و بێ وێنەی هەیە کە کتێبەکانی (مەهاباد لە رەوەگەی زەردەشتدا چاپەمەنی موکریان، هەولێر 2014).
نامەی نەشمیل و مەهاباد لە ڕەوەگەی زەردەشتدا لە بنکەی تینووی موکریان چاپ کراوە و کەوتۆتە بەردەست خوێنەران. جگە لە مانە بەڕێزیان لە سەر شوێنەوارە مێژوویێکانی شارەکانی ئاستانە واتە سەربەند لە ئەراک، ئەبەرقوو لە یەزد، میاندوواو، مەراغە، و... لە ئێران، سیروان( وێڕای مامۆستا ڕەقیب و دوکتور جەمال رەشید لە باشوور) خۆی و ماکو کاری بە نرخیان هەیە.
پاژێکی دیکەی دانیشتنەکە تەرخان کرا بە خوێندنەوەی غەزەلێک لە لایان ئەندامی چاڵاکی ئەنجومەنی دیالۆگ خاتوو «ڕۆئیا ئاسیابان».
مامۆستا«عەبدوڵڵا ماملێ» بۆ حەسانەوەو و زاخاوی مێشک چەند کۆپلە گۆرانیان ڕاستەوخۆ پێشکەشی هۆگرانی کۆڕ کرد و شکۆیێکی تایبەتیان بە لێژنەی دیالۆگ بەخشی.
خاتوو «شلێر ئەغوایی» بەشداربووییکی تری کۆبوونەوەکە بوون کە بە کۆرتی باسیان لەسەر ڕووبەرگی کتێبەکان و تەرح و هێما و نیشانەکانی ئاماژە پێکراو لە سەر ڕووبەرگەیان خستیانە بەر شرۆڤە.
خاتوو «گەلاوێژ بەیگ نیا» ئەندامێکی تری ئەنجومەن بە چەند کۆرتە شێعر میوانداری ئەوتۆیان لە هۆگرانی کۆڕەکە کرد.
لە پاژێکی دیکەی ئەم کۆبوونەوەدا مامۆستا «کەریم سوفی مەولودی»ناسراو بە «تینوو مەهابادی» لە وتارێکدا لەسەر هەر دوو کتێبەکانی مامۆستا پێدرام «نامەی نەشمیل و مەهاباد لە ڕەوەگەی زەردەتشتدا» لێدوانێکی چڕ و پڕ دەخاتە تێشکی سرنج و خوێندنەوەها و هەر وەها مامۆستا باسەکە تەرخان دەکا لەسەر ناساندنی ئێنتێشاراتی تینوو لە مەهاباد کە هەموو کات ئامادەیە بۆ هاوکاری و وەرگرتن لە هۆگران، هاوڕێیان دەتوانن بۆ چاپ و بڵاوبوونەوەی کتێبەکانیان پێوەندی بەم ناوەندەوە فەرهەنگیە بگرن.
مامۆستا «عەلی نادری» بەرپرسی لێژنەی زاگرۆس چەند تێبینی و بیرەوەری خۆیان لەسەر کتێبی نامەی نەشمیل نووسراوەی مامۆستا پێدرام خستە ئارا. 
پاژێکی دیکە ئەم دانیشتنە تەرخان کرا بە شێعر خوێندنەوەی مامۆستا «جەعفەر مەعرووف» بە نازناوی ژیار.
مامۆستا «عەبدوڵڵا ماملێ» هەمدیسان لەسەر داواکاری گشتی دۆستان بە چەند گۆرانی تر میوانداری دەکاتەوە لە سەرجەم ئەندامانی ناو کۆڕ، گەورەیی بە دانیشتنەکە دەبەخشن.
وەکوو پاژی کۆتایی ئەم دانیشتنە لە لایان بەڕێوبەر و ئەندامانی لێژنەی دیالۆگ ڕێز دەگیرێ لە مامۆستا «مەحموود پێدرام ». مامۆستا  پێدرام وەکوو خەڵات و دیاری بۆ ئەندامانی دیالۆگ ۲۰ جلد لە کتێبەکانی پێشکەشی ئەندامانی دیالۆگ دەکات.
بەم شێوازە یەکێکی تر لە کۆبوونەوەکانی لێژنەی دیالۆگ کۆتایی پێ دێت. بە ناوی لێژنەی دیالۆگ سپاس و پێزانین بۆ هەموو مامۆستایان و ئەدبیان کە لە بەڕێوچوونی ئەم دانیشتنە یارمەتی ئێمەیان دا و سپاسی بێ کۆتاییش بۆ مامۆستای لێهاتوومان «مەحموود پێدرام» کە وەکوو خوێندکاری خۆیان ئەندامانی دیالۆگیان بەسەر کردەوەو و زانیاریان بە کۆڕەکە بەخشی، هەمدیسان سپاس بۆ هەموو ئەو ئازیزانەی لە کۆڕ و کۆبوونەوەی ئەمجارەی دیالۆگ یارمەتی ئێمەیاندا بە تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دیالۆگ لە مەهاباد. لێژنەی دیالۆگ هەموو کات دەرگای ئاوەڵەیە بەسەر هۆگرانی کتێب و خوێندنەوە، کارا و چالاک و چاوەڕوانی ڕاو پێشنیارە بۆ هەر چی باشتر بەڕێوەچوونی دانیشتنەکانیان لە داهاتوودا. 



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد