تاريخ: ۱۴۰۲ يکشنبه ۳۰ مهر ساعت ۱۱:۵ بازدید: 396      نظرات: 0      کد مطلب: 22034

کرێچییەتی پڕۆسەی پیربوونی مرۆڤ خێراتر دەکات


لێکۆڵینەوە نوێیەکان کەDNA یان بۆ پێوانەکردنی پیربوونی بایۆلۆژیی بەکارهێناوە، ئاشکرایانکردووە کە کرێچییەتی، لەبری ئەوەی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ خاوەنی خانووی خۆی بێت، ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ خێراتر پیر بێت.
توێژینەوەکە بە هاوکاری نێوان زانکۆی ئەدلاید لە ئوسترالیا و زانکۆی ئێسێکس لە بەریتانیا ئەنجامدراوە و لەسەر بنەمای داتای هەزار و 420 کەس لە بەریتانیا ئەنجامدراوە کە بەشدارییان لە توێژینەوەیەکی درێژخایەن کردووە کە لە ساڵانی نەوەدەکانەوە دەستیپێکردووە.
لە توێژینەوەکەدا بەشداربووان زانیارییان سەبارەت بە بارودۆخی نیشتەجێبوونیان پێشکەش کردووە، هەروەک داهات و خوێندن و هۆکارە تەندروستییەکان، وەک: خووی جگەرەکێشان، کێشی جەستە، نەخۆشییە درێژخایەنەکان، هەروەها نمونەی خوێنیان پێدان کە شیکارییان بۆ کرا بۆ چاودێریکردنی گۆڕانکارییە کیمیاییەکان لەDNA.
لەئەنجامدا توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە کاتێک کەسانی کرێچیی بەراورد دەکرێن بەو کەسانەی کە خاوەنی خانووی خۆیانن بە تەواویی، کرێچییەکان نیشانەکانی "پیربوونی بایۆلۆژی" خێراتر نیشان دەدەن، واتە خانە و شانەکانی جەستەیان کەمێک "تەمەنتر بوون".
بە تێکڕا کاریگەریی کرێچیەتی یەکسانە بە تەنها بەشێکی کەمی ساڵێک لە پیربوون، بەڵام لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە کە ئەمە زیاترە لە کاریگەرییەکانی بێکاربوونیان جگەرەکێشی پێشوو.
تیمی توێژینەوەکە بۆیان دەرکەوتووە کە ئەوانەی لە کرێی تایبەتدا دەژین، پیربوونی بایۆلۆژی تاڕادەیەک خێراتریان نیشانداوە بە بەراورد بەوانەی کە قەرزی خانووبەرەیان دەدەن.


برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد