تاريخ: ۱۴۰۲ چهارشنبه ۳ آبان ساعت ۲۰:۳۱ بازدید: 569      نظرات: 1      کد مطلب: 22051

شرۆڤە و لێکدانەوەی ڕۆمانی «دوورە دەراوی سوورەچۆم» لە مەهاباد بەڕێوەچوو


ئەنجومەن ئەدەبیی دیالۆگی مەهاباد، لە سی و حەوتەمین دانیشتنی مانگانەی شڕۆڤەو لێکدانەوەی کتێب ئەمجارەش تیشکی خستە سەر کتێبی «دوورەدەراوی سوورەچۆم» لە نووسینی «مەنسوور حامیدی».

ئەو کۆڕە، بەپێی ڕاگەیاندراوی پێشوو، بە بەشداری زۆربەی ئەندامان و بەڕێوبەران ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ۳۰ی مانگی ڕەزبەری ۲۷۲۳ی کوردی لە مەهاباد بەڕێوە چوو. جیاوازی ئەو کۆڕە لەگەڵ دانیشتنەکانی پێشوو بە ئامادە بوونی نووسەر کتێبی بۆ شرۆڤەی (دوورەدەراوی سوورەچۆم) لە کۆڕی لیکدانەوەکە دابوو.

لەم دانیشتنەدا وێرای بەخێرهێنانی میوانانی ئازیز و بەشداربووان بەڕێوبەری کۆڕ"چرۆ پەرویزنیا" کۆنداکتۆری دانیشتنەکەی ئەمجارەیان پێشکەشی هۆگرانی کرد و هەر وەها "سنەوبەر فەتتاحی" وێرای بەخێر هێنان وتەکانی خۆیان ئاراستەی ئامادەبووان کرد. ئەو ئازیزانەی لە کۆبوونەوەی ئەمجارەمان وتار لێکدانەوەیان ئاراستەی بەشداربووان کرد بریتی بوون:

۱. وەک دەسپێکی کۆبوونەوەکە «گەلاوێژ بەیگ نیا» لێدوانەکانی خۆیان بەئاماژە بە  حەوزەکانی دەروونناسی ئەم کتێبە دەخاتە ڕوو. واتا بەڕێزیان لەسەر ئەو باوەرن کە کاتێک مرۆڤ زیان و خەسار بە ڕووح و ڕەوانی خۆی دەگەیێنێ ئەو ئەزموونانەی کە مرۆڤ لە کۆمەڵگادا بەرانبەریان دەبێتەوە دەبنە هۆی سازبوونی کەسایەتی مرۆڤ ئەو بارودۆخەی کە منداڵێک تێدا گەورە دەبێ کەسایەتی پێ دەبەخشێ جا چ خراپ چ چاک قارەمانی ڕۆمان وەک تاک بێژێک دەست دەکا بە گێڕانەوە.

۲. «پەروین دانش پەژووە» بە لێدوانێک لە سەر ڕۆمانی دوورە دەراوی سوورەچۆم بەشداری دانیشتنەکە بوون.

۳. «فەوزیە یاهو» خوێندنەوەیەکی کورتیان لەسەر ڕۆمانی دوورەدەراوی سوورەچۆم خستە بەر دیدی هۆگران.

٤. «مەلی قادری» لە لێدوانەکەی خۆیاندا تیشک دەخاتە سەر داڕشتنی چوارچێوەی ڕۆمان و لە بواری پێکهاتەیی و هەر وەها ڕەخنە لە داڕشتنی کاراکتێرەکان دەگرێ.

٥. «تروسکە بەرخانە» لە روانگەی گشتەیەوە باسی شارەزایی نووسەر لە دامەزرانی دوونیایەکی سووننەتی و خەیاڵی دەکاو بە شێ کردنەوە پەرەی پێداو بە ڕەخنەی لە چەن بابەت کۆتایی بە شرۆڤەکەی هێنا.

٦. «جەلال پوورحەسەن» بە سەردێری وتارێک لە ژێر ناوی لێکدانەوەی دۆخی مێتالێپتیک و هەر واتر گێڕانەوەی تێهەڵکێش‌کراو لە ڕۆمانی دوورە دەراوی سوورەچۆمی مەنسوور حامیدی.

وتاربێژ بە نیشان‌دانی سێ سەتحی گێڕانەوەیی کە هەر سەتحەی لە گێڕانەوەی کلاسیک خوداوەندگاری خۆی هەیە و شێوەی دابەش‌کارییەکان وەک ئاگاداری لە سەروو بۆ خوارەوەیە:

نووسەری ڕاستەقینە، خوێنەری ڕاستەقینە. بگێڕەوە، بیسەری گێڕانەوە کاراکتێر.

۷. «چرۆ پەرویزنیا» بە سەر دێری وتارێک لە ژێر ناوی ڕۆمان و گەڕان بەشوێن شتە ونبووەکاندا، هەر وەها بەسەرهاتی ڕەهەندەکانی گێڕانەوە لەناو دەق باسێکی چڕ و پڕیان پێشکەشی بەشداربووان کرد.

بەشێکیتری ئەم دانیشتنە کاک "مەنسوور حامیدی" وێرای سپاس و پێزانین بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی دیالۆگ، لەسەر هێندی خاڵی تایبەت سەبارەت بە کتێبە لەگەڵ بەشداربووان کەوتنە ئاخافتن و بە پرسیار و وڵام لەنێوان ئامادەبووانی کۆڕ شکۆیێکی تایبەتیان بە دانیشتەکە بەخشی.

ئێنجا خاتوو «سارا نیکرۆ» بە پێشکەش کردنی چەند شێعری کورت میوانداری لە هاوڕێیانی بەشداربووی کرد.

وەکوو پاژی ئاخری کۆبوونەوەکە لە لایان ئەندامانی "ئەنجومەن ئەدەبیی دیالۆگی مەهاباد" ڕێز گیرا لە مامۆستای ڕێزدار و  چیرۆکنووس "مەنسوور حامیدی".

سپاس و ڕێزی تایبەت بۆ مامۆستای بەڕێز و هەموو بەشداربووان سپاس و ماندوونەبوونی بۆ سەرجەم ئەندامانی «ئەنجوومەن ئەدەبیی دیالۆگی مەهاباد» هەموو هۆگرانی ئەدەبیات.

بۆ زانیاری دۆستان و هۆگران لە بەشی ڕەخنەو هەڵسەنگاندنی کتێب ڕادەگەیەنین بژاردەی مانگی داهاتووی ئەنجوومەنی دیالۆگ کتێبی«جنگ چهرە زنانە ندارد» لە نووسینی "سوتلانا آلکساندرونا الکسیویچ". هیوا دەخوازین کۆڕ و کۆبوونەوەکانمان گەشاوتر و خاتوونانێکی زیاتر ببینین شیلگێرانەتر هەنگاو بەرەو زانست و زانیاری هەڵبێنینەوە بژین و بمێنن.

«لێژنەی بەڕێوبەرایەتی ئەنجومەن ئەدەبیی دیالۆگی مەهاباد»



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

۱۴۰۲/۸/۴
سلام
لااقل در این گزارش کمی هم کتاب را معرفی می‌کردید

نظر خود را براي ما ارسال كنيد