تاريخ: ۱۴۰۲ يکشنبه ۲۸ آبان ساعت ۱۸:۷ بازدید: 764      نظرات: 1      کد مطلب: 22205
بەهۆی پێشوازیی خوێنەران؛

ڕۆمانی "۴٧" گەیشتە چاپی دووهەم


 

بەپێی هەواڵی هاژە، چاپی دووهەمی ڕۆمانی "۴٧" بەرهەمی ئاوارە حوسێن‌زادە، نووسەر و شاعیری خەڵکی شاری مەهاباد ڕەوانەی بازاڕ کرا.

 

ئەم ڕۆمانە باس لە ژیان و بەسەرهاتی لاوێکی کۆنیشانی داونه کە دەگەڕێتەوە بۆ زەمانی پێشوو و ڕووداوەکانی ئەو کات باس دەکات.

"۴٧"، ساڵی ١٣٩٧ی کۆچیی هەتاوی وەک یەکەم بەرهەمی ئاوارە حوسێن‌زادە بڵاو کرایەوە و خەزەڵوەری ئەمساڵ، چاپی دووهەمی پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی کرا.

ئەو بەرهەمە لە ١٠٠ لاپەڕەدایە و لەلایەن چاپەمەنیی ژیری مەهاباد بڵاو کراوەتەوە، هەروەها کاری دیزانی ڕووبەرگ، لەسەر ئەستۆی خودالێخۆشبوو ئاوات حەکیم‌زادە بووە و کاری هەڵەچنییەکەی مەسعوود تەهازادە ئەنجامی داوە.

 

ئاوارە حوسێن‌زادە، شاعیر، نووسەر و چالاکوانی بواری ئەدەبی، لەدایکبووی ساڵی ١٣۶٧ی کۆچیی هەتاوی لە مەهابادە. ناوبراو لە سەرەتاکانی دەیەی هەشتای هەتاوی دەستی بە کاری ئەدەبی کردووه و تا ئێستا دوو بەرهەمی داوەتە دەر و بەرهەمێکی دیکەی بەم زووانە بڵاو دەکرێتەوە.

 

کتێبی، ڕۆمانەشێعری، "بوتیقای ئاشتی" کە ساڵی ١۴٠٠ بڵاو کراوەتەوە دووهەم بەرهەمی ئاوارە حوسێن‌زادەیە و کتێبی "دوو دێڕ نیشتمان" بەزوویی دەدرێتە دەر.

 

ئاوارە حوسێن‌زادە ساڵانە لە زۆربەی ڕووداوە ئەدەبییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشداری دەکات. هەروەها ناوبرا لە ڕابردوودا، بەرپرسی ئەنجوومەنی ئەدەبیی مەهاباد بووە و لە ئێستادا دانیشتووی ئەو شارەیە.

 

بۆ کڕینی ئەم بەرهەمە و بەرهەمەکانی دیکەی ئاوارە حوسێن‌‌زادە، پێوەندی بگرن.

 

ژمارە پێوەندی: 09144783368



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

محمود پدرام ۱۴۰۲/۸/۲۸
هیوای سه رکەوتنی پتری بەڕێز حوسێن زادە م هەیە , دەسخۆش

نظر خود را براي ما ارسال كنيد