تاريخ: ۱۴۰۲ دوشنبه ۱۳ آذر ساعت ۲۰:۱۶ بازدید: 1057      نظرات: 0      کد مطلب: 22264

شەوە خوانێک بە چێژی ئەدەبی و باس له پایان‌نامەی مامۆستا عوبەیدوڵڵای ئەییوبیان

یادداشت: سەیید موحەممەدئەمین واژی


بۆ شەو میوانی مامۆستا مەلا حوسەین ئیبڕاهیمی بووین. بەڕێزان، کاک سەلاحی ئاشتی، د. شەهباز موحسینی، کاک عومەر تەورە، کاک کاوە ئارامیدە و مەلا موبین واژی بووین. ئەو شەونشینی‌یەمان بە یاد و بیرەوەری، نوکتە‌ی ئەدەبی و باس لە بابەتی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی پڕ بۆوە. مامۆستا مەلا حوسەین هێندێک بەرەو موکریانی مامۆستا هەژاری خوێندەوە و فەرمووی کاتی خۆی سەرجەمی ئەو قەسیدەی مامۆستا هەژارم لەبەر بوو. زیکری خێری مامۆستایانی خوا‌لێخۆشبوو مەلاسەعید ڕەسووڵی (کامەم)، مامۆستا عەبدوڵای سەقز و بیرەوەرییەکانی ڕۆژانی دێرین کرا و زۆر نوکتەی دی. هەروەها لە سەر خواستی خۆم، کاک هیوا ئیبڕاهیمی باسی بڕوانامەی کۆتایی دەورەی لیسانسی مامۆستا عوبەیدوڵڵای ئەییوبیان‌ لە زانستگای تەورێزی کرد. کە ساڵی ۳٥ - ۱۳۳٤ بە نێوی دایرةالمعارف كوردی، له سه‌ر میژوو و ئەدەبیات و بواری سیاسی کورد و کوردستان نووسیویەتی. کاک هیوا خوا دەستی دەعەمری گرێ، گوتی: جستانی ۱۳۹۷، دوای فەوتی خاڵە حوسێنم، دەستم بە کتێب‌خانەی سەید عەبدولحەمید حوسێنی (خاڵم) ڕاگەیشت، کە لە ساڵانی شۆڕشی ئێران تا ئێستا دەست لێنەدراو، مابۆوە. تووشی ئەو پایان‌نامە بووم کە دە قەتعی وەزیری‌دا جزوو‌بەند کرابوو.  مامۆستای ڕێنووماکەی، دوکتۆر “ماهیار نوابی” یەکێک لە ئوستادانی تەراز ئەوەڵی ئێران بووە. بەڵام لە بەر سەفەرێکی کاریی، ئەرکی کۆتایی بە دوکتور فاروقی ئەسپاردووە و بە نمرەی ۱۸/٥ی، مومتاز، پەسندیان کردووە. ئەوجا گوتی: زەنگم بۆ خاڵە محەمەد (عەبدولحەمید)م (سەپان) لێداوە و ئەویش فەرموویە: ئەو عەتیقەت لە کوێ بووە؟ چل و چوار ساڵ لەمەوبەر، سالی ۱۳٥٤، کاک عوبەیدوڵڵا بە ئەمانەت دایمێ چاوێکی لێبکەم. کەچی واهات هەردووک‌ وەمانزانی لێمان ون‌بووە. تەنیا ئەم نوسخەشی هەبوو. ئێستا زۆر خۆشحاڵم دیتوتەوە. کاک هیوا فەرمووی ئێستا هەمووم تایپ کردووە و پێیدا دێمەوە، کاک سەلاحی زۆری پێ خۆش بوو، وتی دیارە ئەوانەی دەیان کوت مامۆستا عوبەیدوڵڵا دیپڵۆمی هەبووە و نەچۆتە زانستگا، وا نییە.
 لەکۆتایی‌دا ئاواتە خوازم ئەم کتێبە بەنرخە بێتە دەلاقی کتێبخانەی کوردی. ۱۰ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی هەتاوی تا دیدارێکی تر بەخواتان دەسپێرم.




برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد