تاريخ: ۱۴۰۲ پنج شنبه ۱۶ آذر ساعت ۱۸:۵۳ بازدید: 298      نظرات: 0      کد مطلب: 22301

کتێبی “لەڕێگای زاگرۆس” بەرهەمی 20 ساڵ ئەزموونی کەژەوانێکی دیواندەرەیی


نووسەری دیواندەرەیی ئەزموونی 20 ساڵەی کەژەوانی خۆیی نووسیوە و لە کتێبی 600 لاپەڕەییدا لەژێر ناوی کتێبی لەڕێگای زاگرۆس، لە چاپ داوە.

 

کتێبی لەڕێگای زاگرۆس لە نووسینی سەلام ئیسماعیل سورخ، نووسەری 63 ساڵانی دیواندەرەییە کە ئەو کتێبەی هاوکات لەگەڵ ڕۆژی لەدایک بوونی محەمەد هەورزا لە ساڵی 97 ڕوونوێنی کرا.

 

ناوبراو ڕایگەیاند: ئەو بەرهەمە بە دوو زمانی کوردی و فارسی نووسراوەتەوە و لە سێ بەشی کەژەوانی، مێژوو و ژینگە پێک هاتووە و تێیدا ئاماژە دراوەتە سەر خاڵگەلێک کە لە هیچ کتێبێکدا تا ئێستا ئاماژەی پێنەدراوە.

 

ئیسماعیل سورخ کە بۆ ماوەی 15 ساڵ سەرۆکی دەستەی کەژەوانی بوو جگە لە ئەو کتێبە 31 وتاریشی نووسیوە، لەوانە ئەشکەوتی کۆنی کەرەفتوو، زەوی لە مەترسیدایە، چل چەمە یان هەزار چەمە و ….



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد