تاريخ: ۱۴۰۲ يکشنبه ۱۹ آذر ساعت ۱۸:۲۲ بازدید: 488      نظرات: 0      کد مطلب: 22311

«دەروازەی ئەوین» بەرهەمی شاعیرێکی مەهابادی چاپ و بڵاو کرایەوە


بە پێی هەواڵی هاژە، کۆمەڵەشێعری «دەروازەی ئەوین» چاپ و بڵاو کرایەوە.
کۆمەڵەشێعری «دەروازەی ئەوین» نووسراوەی «ئازاد ماوەڕانی» شاعیری مەهابادییە کە هاتووەتە نێو بازاڕەوە.
«دەروازەی ئەوین» لە لایەن مامۆستا هەڵۆ شاعیری بەناوبانگی کورد، پێشەکی لەسەر نووسراوە.
ئەم کتێبە لە لایەن بڵاوگەی «ویهان» لە تاران لە ۲۰۸ لاپەڕەدا چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
«دەروازەی ئەوین» شێعری نوێ و غەزەل و چوارینەی بە زمانی کوردی لەخۆ گرتووە و هەندێکیش شێعری بە زمانی فارسی تێدایە.
مامۆستا قاسم موئەیەدزادە «هەڵۆ» لە بەشێک لە پێشەکی ئەم کتێبەدا دەڵێ: «دەروازەی ئەوین کۆمای شێعرەکانی شاعیری ئەویندار و بریندار و ناسک‌خەیاڵ «ئازاد» بارخانی هۆنراوەکانی داڕێژتراوە و لەسەر بنەمای هەستێکی پڕسۆز و هزرێکی دامەزراو، لە بیرێکی ورد و خەیاڵێکی ڕەنگین وشەگەلی ساکار و هەروەها بلاوێنی ڕۆح و ڕەوانن.»
ئەم کتێبە یەک بەرهەمی «ئازاد ماوەڕانی»ـیە و لە کتێب‌فرۆشییەکانی مەهاباد و زۆربەی شارەکانی کوردستان بەردەستە.
«ئازاد ماوەڕانی» لەدایک‌بووی ساڵی ۱۳۴۷ی هەتاوی لە شاری مەهابادە.


برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد