تاريخ: ۱۴۰۲ يکشنبه ۲۶ آذر ساعت ۲۰:۵۳ بازدید: 599      نظرات: 0      کد مطلب: 22330
بە هیممەتی سوارە فتووحی وەرگێڕی مەهابادی؛

یەکێک لە پڕتیراژترین کتێبەکانی دنیا کرایە کوردی





بەپێی هەواڵی هاژە؛ نوێترین بەرهەمی وەرگێڕانی نووسەر، ئەدیب، ڕۆژنامەوان و وەرگێڕی مەهابادی، سوارە فتووحی، لەژێر ناوی " کۆمەڵەچیرۆکی شێل سیلوێرئیستاین" چاپ و بڵاو کرایەوە.


سوارە فتووحی لە گفتوگۆ لەگەڵ هاژەدا گوتی: ئەم بەرهەمە تازەیە وەرگێڕانێک لە چیرۆکی منداڵانە کە لە ٣٩١ لاپەڕەدا، لە لایەن مۆزەی مامۆستا هێمن لە مەهاباد لە چاپ دراوە و بە سێ زمانی کوردی، ئینگلیزی و فارسی پێشکەشی کتێبخانەی کوردی کراوە.


ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند: چیرۆکەکانی شێل سیلوێرئیستاین، لەڕاستیدا، دەبێتە بەشێک لە ئەدەبیاتی منداڵان بەڵام لەخۆگری هێندێک بابەتگەلی فەلسەفییە کە گەورەساڵانیش دەتوانن کەڵک لەم بەرهەمە وەرگرن.


وەرگێڕی کتێبەکە هەروەها گوتی: کۆمەڵە‌چیرۆکی شێل سیلوێرئیستاین، یەکێک لە پڕتیراژترین کتێبەکانی ئەدەبیاتی دنیایە و هیوا وایە کتێبخانەی کوردی، لەوە زۆرتر، لەخۆگری بەرهەمە ناودارەکانی ئەدەبیاتی جیهان بێت.


سوارە فتووحی، لەدایکبووی ساڵی ١٣۴٠ی کۆچیی هەتاوی لە شاری مەهابادە و پتر لە سێ دەیەیە لە بواری ئەدەبیات، ڕۆژنامەوانی و کلتووی کوردی کاری کردووە و لە ئێستادا وەک دەستەی نووسەرانی گۆڤاری مەهاباد و گۆڤاری کانی، چالاکی دەکات.


تا ئێستا چەندین بەرهەمی سوارە فتووحی لە چاپ دراوە کە بریتین لە:


چاوگە، سەرچاوەی ئیدیۆم و پەند و مەسەلی کوردی


ڕاز، لەخۆگری کۆمەڵێک لە چیرۆکە فۆلکلۆرەکانی کوردی


گەوهەری شەوچرا، ئەدبیاتی کوردی


کۆمەڵناسیی شار، وەرگێڕان




برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد