تاريخ: ۱۴۰۲ پنج شنبه ۵ بهمن ساعت ۲۰:۰ بازدید: 324      نظرات: 0      کد مطلب: 22560

ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی لە مەهاباد کرایەوە


بەپێی ڕاپۆرتی پێگەی هەواڵیی هاژە؛ ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ۵ی ڕێبەندانی ١۴٠٢ی کۆچیی هەتاوی بە ئامادەبوونی ئەدیب‌دۆستان، ئەدیبان و نوێنەرانی ئەنجومەنگەلی فەرهەنگی، ئەدەبی و هونەریی شاری مەهاباد، ڕێوڕەسمی کرانەوەی ناوەندی فەرهەنگی و هونەریی "جامیی سابڵاغ" بەڕێوە چوو.

عەزیز وەلیانی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی ئەم ناوەنووە گوتی: لە چەند ساڵ لەمەوبەرەوە بیرۆکەی دانانی وەها ناوەندێک ساز ببوو که جگە لە ئەدەبیات لەخۆگری بەشەکانی دیکە وەک زانست، هونەر و فەرهەنگ و... بێت.

وەلیانی هەروەها ڕایگەیاند: لە ناوەندی جامیی سابڵاغ چەندین لێژە وەک لێژەنەی دەروونناسی، زمان، توێژینەوە، زانستی پایە و زۆر لێژنەی دیکە دروست دەکرێت کە هۆگران دەتوانن کەڵکی پێوستی لێ وەربگرن.

یاقووب خزری، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر، لەبارەی ئامانجەکانی ناوەندی  فەرهەنگی هونەریی جامیی سابڵاغ گوتی: یەکێک لە ئامانجە گرینگەکانی ئەو ناوەندە پەرەپێدان و گەشە بە زانستی کۆمەڵایەتییە و هەوڵ دەدرێ لەو چوارچێوەیەدا، زانستی کوردی بە ئاستێکی باش بگات.

ناوبرا هەروەها ڕایگەیاند: سەرچاوەی زانستی بە کوردی کەمە کە ئەوەش یەکێک لەو ئامانجانەیە که ناوەندی جامی ڕەچاوی دەگرێت و دەیەوێ ژێدەری زانستی بە کوردی تۆمار بکات. ویستی ناوەندەکە ئەوەیە کە ڕوحی لێکۆڵینە و توێژینەوە بە کوردی زیندوو ببێتەوە.


شاری مەهاباد خاوەنی چەندین ناوەند و ئەنجومەنی فەرهەنگی، هونەری و ئەدەبییەکە ساڵانە کۆڕ و فێستیواڵی جیاواز بەڕێوە دەبەن.




برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد