تاريخ: ۱۴۰۲ يکشنبه ۱۵ بهمن ساعت ۱۹:۳۸ بازدید: 552      نظرات: 0      کد مطلب: 22619

گوندی گەشتیاریی گواز نەقیمی دڵڕفێنی کوردەواری


لە درێژەی زنجیرە ڕاپۆرتەکانی بواری گەشتیاری ئەم جارە گوندێک کە بە سروشتی جوان و ئاوی کانزایی بەناوبانگە، دەناسێنین.

 

ئاژانسی هەواڵیمێهر، گواز، گوندێکە سەر بە بەشی ناوەندی شاری سەوڵاوا لە پارێزگای کوردستان. حەشیمەتی ئەو گوندە بە پێی دوایین ئامارەکان ١٦٠ بنەماڵە و ٧٠٧ کەسە.

 

ناوچە کوردەوارییەکان پڕن لە شوێنی سەرەنجڕاکێش و دڵڕفێن بۆ گەشتیاری، کە هەم شوێنی سروشتیان تێدایە و هەم مێژوویی و هەم فەرهەنگی و ... . کە بە بەڕێوەبەرایەتی باش و ناساندنیان بە خەڵکی ناوچەکە و ئێران و تەنانەت جیهانیش دەتوانێت ڕێگایەک بێت بۆ داهاتی باشتر بۆ خەڵکەکەی.

 

کانیاوی گواز، ئاوێک بۆ دەرمانی نەخۆشی پێست

 

ئاوی کانی گواز بۆنێکی توونی هەیە و بۆ خواردنەوە بەکارناهێنرێت بەڵام بۆ نەخۆشیی پێست بەکار دەهێنرێت کە بە شوشتنی پێستی لە کانیاوی گوازنەخۆشییەکە دەرمان دەبێت.

 

ئاوی کانزایی بە ئاوێک دەوترێت کە مادەی کانزایی تێدا بێت. ئاوی کانزایی بە پێی تێکەڵبوونی مادەکان لە بوارگەلی جیاواز بەکار دەبرێت. ئاوە کانزاییەکانی ئیران بە چوار دەستە دابەش دەبن: بی کەربوناتە، کلرورە، سولفاتە و سولفورە.

 

کانیاوی گواز کە لە داوێنی کێوێک لە نزیکی گوندی گواز لە نزیک گوندی پایگەلان و لە بەشی ناوەندی سەوڵاوا جێی گرتووە، لە کانیاوەکانی سولفورەیە. لە ئەو کانیاوە ئاوێکی سپی وەکوو ڕەنگی شیر دێتە دەرەوە کە بە پێی لێکۆڵینەوەکان ئەو ڕەنگە نیشان لە هەبوونی مادەی ئاسنی و گوگردییە.

 

ئاوی گوگردی سولفورە بۆنی توونی هەیە و ناخورێتەوە بەڵام بۆ دەرمانی نەخۆشی پێست بەکار دەهێنرێت بە شێوەیەک کە نەخۆشەکە خۆی بە ئەو ئاوە دەشوات تا نەخۆشییەکەی دەرمان ببێت، هەروەها ئاوی ئەو کانیە بۆ دەرمانی نەخۆشییەکانی هەناسە، ڕووماتیزمی چالاک کەڵکی لێ وەردەگیردرێت.

 

سەرەڕای هەبوونی تایبەتمەندی فراوان کە لە ئەو ئاوە گوگردییە هەیە بەڵام بەداخەوە هێشتا دانیشتووانی کوردستان ئەو کانیە ناناسن. هەر بەو بۆنەوە دەبینین کە هاووڵاتیانی کوردستانی بۆ دەرمانی نەخۆشییەکانیان ڕێگای سەرعین لە باکووری ئیران دەگرنە بەر لە حاڵێکدا دەتوانن بە سەفەریکی کورت لە ئەو کانیاوە کەڵک وەربگرن.

 

لە دەڤەری کانیی گواز دیمەنی جوان و دڵڕفێنی سروشتی ئەو ناوچە خۆی دەنوێنێت کە دڵی هەر گەشتیارێک دەبات و بەرەو لای خۆیی ڕادەکێشێت تا لە پاڵ بەهرە بردن لە ئاوی کانیەکە ڕۆژ و سەفەرێکی خۆشیش بەسەر ببەیت.

 

گوندی گواز لە ١٠ کیلۆمەتری گوندی پاڵەنگانە و یەکێک لە جوانترین دیمەنەکانی کوردستانی هەیە.

 

هەنجیری گواز

 

شاری سەوڵاوا وەکوو جەمسەری هەنجیری پارێزگای کوردستان خاوەن ٢٥ دۆنم هەنجیرە کە ساڵانە ٢٠٠ تۆن بەرهەمی هەیە.

 

کەشوهەوا و شوێنگەی گوندی گواز شوێنێکی لەبارە بۆ بەرهەمهێنانی هەنجیر و بەم پێیە خەڵکی ئەو ناوچە ساڵانە چەندین تۆن هەنجیری باش ڕەوانەی بازاڕ دەکەن.

 

شاری سەوڵاوا کە خاوەن ٢٥ دۆنم باخی هەنجیرە لە گوندگەلێک وەکوو گواز، تفێن، ژیوار، سلێن و بڵبەر زیاتر دێتە بەرهەم.

 

هەروەها لە ئەو گوندە میوەگەلێکی تر وەکوو گێڵاس، گوێز، هەنار و... بەرهەم دێت.

 

لە ڕۆژانی پشوو و بەتایبەتی وەرزی هاوین موسافری زۆر لە شارەکانی کامیاران، مەریوان و سنەوە بۆ کەلک وەرگرتن لە تایبەتمەندی دەرمانی و پزیشکی ئەو ئاوە کانزاییە و هەروەها چێژ بردن لە دیمەنی جوانی ئەو ناوچە، ڕێگای سەفەر دەگرنە بەر.

 

ئەو کانیاوە بە پێی شوێنگە و تایبەتمەندییەکانی بە پلانڕێژییەکی باش و ڕێکخراو دەتوانێت ببێتە یەکێک لە ناوەندە گەشتیارییەکانی پارێزگا و ئێرانیش



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد