تاريخ: ۱۴۰۲ پنج شنبه ۱۹ بهمن ساعت ۱۹:۷ بازدید: 1060      نظرات: 5      کد مطلب: 22631

محەممەد مەجدی، خەمخۆری داهاتووی نیشتمان


بنیاتنەری و سەرۆکی زانکۆی ئازادی ئیسلامیی مەهاباد بوو. دکتۆرای زمان و وێژەی هەبوو. مامۆستای قووتابخانە و زانکۆ و بەرپرسی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی مەهاباد بوو. ئەندامی لێژنەی زانستیی زانکۆی ئەهواز بوو. دەیان وتار و کتێب و وەرگێڕانی لێ چاپ کراوە. بەسەر زمانەکانی عەڕەبی، فەڕەنسی، ئازەری و فارسیدا زاڵ بوو. وەرگێڕ، توێژەر و لێکۆڵەر بوو. لەهەمووان گرینگتر، خەمخۆری داهاتووی زێد و نیشتمانەکەی بوو.

محەممەد مەجدی، کوڕی مامۆستا مەلا حوسێن مەجدی لە مامۆستایانی ئایینیی بەناوبانگی موکریان، ساڵی ١٣٠٢ لە شاری مەهاباد لەدایک بووە. لەمەهاباد خوێندنی دەستپێکردووە و دوای تەواوکردنی پلەکانی دواناوەندی، بۆ درێژەی خوێندن چووەتە ورمێ.

دوای تەواو کردنی زانکۆ گەڕاوەتەوە مەهاباد و وەک مامۆستای قووتابخانە و دواتر وەک بەرپرسی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی مەهاباد دەستی بە خزمەت کردووە. ساڵی ١٣٥٢ بەڵگەنامەی دکتۆرای لە لقی زمان و وێژەی فارسی وەرگرتووە و وەک ئەندامی لێژنەی زانستیی زانکۆی جوندی شاپوری ئەهواز وەرگیراوە. ساڵی ١٣٥٩ دوای ٣٧ ساڵ خزمەت خانەنشین کراوە و گەڕاوەتەوە مەهاباد.

خەمخۆریی لە داهاتووی نیشتمان وا دەکا کە دوای خانەنشینیش واز لە چالاکی نەهێنێ و بەدواداچوون بۆ دامەزراندنی زانکۆی ئازادی ئیسلامی لە شاری مەهاباد بکات.

 دکتۆر محەممەد مەجدی ساڵی ١٣٦٥ زانکۆی ئازادی ئیسلامی لە مەهاباد و لە باڵەخانەی ئەوکاتی مانگی سوور (هلال احمر) دادەمزرێنێ. ساڵی دواتر ٢١٥ خوێندکار لە چوار لق‌دا وەردەگرێ.

مامۆستا شاباز موحسینی، یەکێک لە مامۆستایانی ئەوکاتی زانکۆی ئازادی مەهاباد دەگێڕێتەوە: ئەوکات لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران زانکۆ زۆر کەم بوو. تەنانەت لە سنە کە ناوەندی پارێزگا بوو، تەنیا کۆلێژێک هەبوو ئەویش سەر بە زانکۆی ڕازی کرماشان بوو. دامەزراندی زانکۆ لە مەهاباد خزمەتێکی زۆر گەورە بە مەهاباد و ناوچە بوو.

 دکتور مەجدی حەولێکی یەکجار زۆر دەدا و خشت بە خشت باڵەخانەی زانکۆی ئازاد لە شوێنی ئێستای لەسەر یەک دادەنێ.

حەول دەدا کەسانی دەستڕۆیشتووی ناوچە بەم قەناعەتە بگەیێنێ کە لە دامەزراندنی ئەم زانکۆیەدا یارمەتیدەر بن.

مامۆستا موحسینی دەڵێ: لەنێو بەڵگەکانی بەجێماو لەوسەردەمی، وەدەردەکەوێ کە تەنانەت یارمەتی ١٠٠ تمەنیش بۆ سازکردنی ئەم زانکۆیە وەرگیراوە.

دکتور مەجدی کتێبخانەی خۆی و بنەماڵەی خۆیان دەگوێزێتەوە بۆ زانکۆ هەتا خوێندکاران بتوانن کەڵکی لێ وەربگرن. ئێستا ئەم کتێبخانەیە دەیان هەزار پەرتووکی لەخۆگرتووە.

دکتور مەجدی ١٦ ساڵ سەرۆکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی بوو و لەم ماوەیەدا خزمەتێکی بێ‌وێنەی لە بواری زانستدا بە زێد و نیشتمانەکەی خۆی کرد.

ئێستا زانکۆی ئازاد خاوەنی ١٦٣ لقی زانستییە و پتر لە ٣٠ هەزار خوێندکاری دەرچووی هەیە.

بەرهەمەکانی دکتۆر محەممەد مەجدی بریتین لە: وەرگێڕانی کتێبی «زندگانی ابوبکر صدیق» لە عەڕەبی بۆ فارسی، «ملاحظاتی درباره دستور زبان کوردی»، وەرگێڕانی کتێبی «فکرالاسلامی» نووسراوەی محەممەدتەقی مودەرسی لە عەڕەبی بۆ فارسی، وەرگێڕانی کتێبی «سفری به میان مردان شجاع» لە عەڕەبی بۆ فارسی، وەرگێڕانی کتێبی «شرح حال مولانا خالد نقشبندی» لە عەڕەبی بۆ فارسی، ٦ وتاری ISI و دەیان وتاری چاپکراو. هەروەها خاوەنی گەلێک شێعری تۆکمە و ناوازەشە کە هێستا هەلی لە چاپ‌دانیان بۆ نەرەخساوە.

دکتۆر محەممەد مەجدی سەرەنجام دوای ٩١ ساڵ تەمەنی پڕ لە شانازی، لە ١٦ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٣، بەهۆی نەخۆشی دڵەوە ماڵئاوایی لە ژیان کرد و بەبەشداری بەرچاوی قووتابیان و خوێندکاران و جەماوەر، لە گۆڕستانی ناوداری مەهاباد ئەسپاردەی خاک کرا. ناوی دکتۆر محەممەد مەجدی بۆ هەمیشە لە مێژووی شاری مەهاباد و کوردستاندا دەمێنێتەوە.



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

سیامک ۱۴۰۲/۱۱/۲۲
تشکر ویژه از رسانه مرمی هاژه بابت نگاه مسئولانە. سپاس از مدیریت و خبرنگاران دلسوز هاژه
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

مظفر امامی ۱۴۰۲/۱۱/۲۱
با سلام
دکتر محمد مجدی از تمام توانایی‌های خود برای تاسیس و ارتقای دانشگاه آزاد اسلامی مهاباد به کار بست. به گفته‌ی خود چون دکتر جاسبی دانشجوی خودش بود و بسیار به استاد یعنی دکتر مجدی ارادت داشت، هیچ گونه درخواستی از استخدام پرسنل تا سایر موارد که منجر به پیشرفت دانشگاه می شد را رد نمی‌کردند و بدون هیچ توضیحی قبول می‌کرد.
یادش به خیر بهمن ماه ۱۳۸۷ برای جلسه‌ی دفاع خودم از پایان نامه کارشناسی ارشد، با افتخار از ایشان دعوت کردم تا در این جلسه حضور یابند. مشتاقانه قبول کردند و با وجود حال بد و بینایی و شنوایی ضعیف، بیاناتی ایراد کردند که تمام حاضرین از آن مستفیض شدیم.
خوشبختانه فیلم آن موجود است.
خداوند روح بزرگشان را قرین اقیانوس مهر خود گرداند!
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

عزیز مجدی ۱۴۰۲/۱۱/۲۰
با عرض پوزش سال فوت ایشان ۱۶.۱۱.۱۳۹۳ صحیح است.
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

۱۴۰۲/۱۱/۲۰
سلاو .‌دەبێ رابگە ێنم شانازی خزمت بە استادم لە دوائ ماڵاوایی لە زانستگاە تا کاتی مالاویی لەم خاکە بە نسیبی من بو . بە راستی زۆر زۆر خم خورئ گەلەکەی خوی بۆ. انشاللە بەهەشت قسمتی بێ. ماندو نەناسی بۆ ئەو کسانش لە سەر ژیان و خزمەکانی ماموستا تۆماریان نوسیوە
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

عزیز مجدی ۱۴۰۲/۱۱/۲۰
بسیار عالی تشکر از دست اندرکاران محترم که یاد پدر مرحومم را زنده کردند و بزرگواری کردند.
تاریخ فت ایشان سال ۱۳۹۲ بوده است.

نظر خود را براي ما ارسال كنيد