تاريخ: ۱۴۰۲ جمعه ۱۸ اسفند ساعت ۱۹:۳۳ بازدید: 413      نظرات: 0      کد مطلب: 22727
بە ئامادەبووبوونی هەندێک چالاکڤانی ئەدەبی؛

کۆڕێک بۆ کتێبی «نوزهەتولقلووب» بەڕێوەچوو




بە پێی هەواڵی هاژە، ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی 17ی ڕەشەمە، کۆڕێک بەمەبەستی ڕێزلێنان لە حەول و چالاکییەکانی سەلاحەدین ئاشتی لە مەهاباد بەڕێوە چوو.
لەم  کۆڕەدا هەندێک لە چالاکان و نووسەران و ڕۆژنامە‌نووسانی مەهاباد و سەقز تێیدا بەشدار بوون.
نوزهەتولقلوب دانیشنامە و ئینسکلۆپیدیایەکی گرینگە کە بەر لە 800 ساڵ پێش نووسراوە و لەباری جوگرافی و مێژوو و زانست وەک سەرچاوەیەکی گرینگی باوەڕپێکراو دێتە هەژمار.
لەو کوڕەدا ئاشتی باسێکی تێر و تەسەلی لە سەر ناوەرۆکی ئەم کتێبە، ڕەهەندەکانی وەرگێڕان و تایبەتمەندییە زمانەوانییەکانی دەقە کوردییەکەی کرد.
نوزهەتولقلووب نووسینی "حمداللە مستوفی"یە و بۆ ئاشنابوون لەگەڵ ئێران و کوردستانی سەدە ناوەڕاستەکان گرینگایەتێکی تایبەتی هەیە.
کارێکی گرینگی دیکه‌ی ئاشتی ئەوەیە کە لە ئاخری کتێبەکەدا، پێڕستی ئەعلامی داناوە و خوێنەر دەتوانێ لەڕووی ئەو، ناوە تایبەتەکان و شوێنە جوگرافییەکان بە ئاسانی ببینێتەوە.
هەروەها بوونی فەرهەنگۆک لە پاشکۆی وەرگێڕانەکە، وەک دیارییەکی زمانەوانییە کە دەبێتە هۆی دەوڵەمەندکردنی خەزێنەی وشەی خوێنەر و بگرە لەوە زیاتریش، دەوڵەمەند بوونی زمانی کوردی.



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد