تاريخ: ۱۴۰۳ جمعه ۳ فروردين ساعت ۱۰:۳۷ بازدید: 468      نظرات: 0      کد مطلب: 22817

ناساندنی مزگەوتی جامیعەی شنۆ و ئاوڕێک لە مزگەوتی سوری مەهاباد

سەیید موحەممەد ئەمین واژی


 

۱٨ی ڕەشەممەی ۱۴۰۲ی هەتاوی هاتمە شاری شنۆ و جارێ‌تر ڕێم کەوتە مزگەوتی جامیعەی ئەو شارە.

خوێنەرانی بەڕێز، پاش دەرکەوتنی تیشکی ئیسلام و ئاشکرابوونی، مزگەوت وەک یەکەم نمادی عیبادەت و جێگەی خواپەرستی ڕێز و حورمەتێکی تایبەتی لەنێو مسوڵمانان‌دا هەبووە. هەر لە ئەمیران و حاکمانی وڵات‌ڕا بگرە هەتا خەڵکی خێرۆمەندی ئاسایی حەولی ئاوەدان ڕاگرتنی ئەو شوێنەیان داوە.

لێرەوە بە دەرفەتی دەزانم ئاوڕێکی کورت لە کۆنترین مزگەوتەکانی شاری شنۆ بدەمەوە کە شنۆ لە پەڕتووکی زۆریێ لە مێژوونوسان و گەڕیدانی جیهان، بە تایبەتی: ئیبن حەوقەل لە پەڕتووکی "صورة الارض"، کە ساڵی ۳۹۵ی کۆچی مانگی هاتۆتە "شنۆ" و لە یازدە دێڕ دەیناسێنێ؛ بەڵام "ورمێ" لە شەش دێڕ دەناسێنێ. یا لە پەرتوکەکانی یاقوتی حەمەوی و حەمدوڵڵای موستەوفی بە چڕوپڕی ئاماژەی پێ کراوە. هەموو کۆکن لە سەر شارستانییەت و هەڵکەوتەیی ئەو شارە لەمێژینە.

مەخابن: بەڵام ئاسەواری وەک بینا و کاروانسەرا و مزگەوتی کۆن و.... تەنانەت ئی سەردەمی سەفەوییە، قاجارییە و پەهلەوی ئەووەڵ نەپارێزرا و نابینرێن، لەگەڵ ئەوە کە شنۆ زۆر لە سنەو مەهابادیش کۆنترە. ڕەنگە هۆی زۆر بن و من لێی ئاگا نەبم.

ئاماژە: دەکرێ لێرە لە مزگەوتە کۆنەکان؛ قەڵەم نیشان بە: مزگەوتی جامیعە، بازاڕ، حەنەفیان، مەلا تەها(سۆفیان)و کازمیان، بکرێ.

دیارە کازمیان پێشوو لەدەم چۆمی بووە ڕوخاوە و دوایە بەیادی وی لەولاتر دروستکراوە.

جامیعە:بەخۆشی‌یەوە مزگەوتی جامیعەی شاری شنۆ بە حەول و تێکۆشانی کەسانی خێرخواز  ڕێکەوتی ۳ی خەزەڵوەی ۱۳۹۵ی هەتاوی بە فەرمی ئاوەدان‌کراوتەوە. لە سەر تایبەتمەندی‌یەکانی ئەو مزگەوتە دەبێ بگوترێ: (۴۵۰۰) چوار هەزار و پێنسەدگەزی چوار گۆش(متر مربع) ڕەپۆش(فضا)ی بە کەڵکی هەیە، مەزەندە دەکرێ جێی (۱۰)هەزار کەس ببێتەوە. سەد(۱۰۰)میتر ڕەپۆشی خزمەتگوزاری هەیە. خاوەنی پەڕتووکخانەیە. سێ(۳)نهۆمە بە باڵگۆنەکەیەوە دەبێتە چوار نهۆم. خاوەنی جێ ڕاگرتنی ماشێنە، فێرگەی ئایینی هەیە. لە سەر شەقام و کۆڵان، بۆ ناو حەسار سێ دەرگای هەیە، بۆ چوونی ناو مزگەووت سێ دەرگای سەرەکی و دەرگایەکی نائاسایی(اضطراری)هەیە. چوار ساڵی خایاند تا چاک‌کرا، هەڵسوڕاوانی بریتی بوونە لە: ڕەحیم ئەحمەدی، سەلاحەدین زەرزا، میرزا موستەفا ڕەسولی ئازەر، حاجی حامید ڕاوەندی، موحەممەد ئەمینی. وێناو و نەخشەکەی بەڕێز ئەندازیار سوارە ئەمیر عەشایری کێشاویەتەوە، دیارە مزگەوتی سرنج‌ڕاکێشەری "کێسیان"یش لە دەزەی مەرگەوە یەکێ‌ترە لە کاڕە زێڕینەکانی ئەندازیار ئەمیرعەشایری، هەرکەس چووبێتە "بوسی‌سینا" و "داڵانپەر" چاوی پێکەوتووە.

مەنارەکە مزگەوتی جامیعەی شنۆ، لە دوورەوا دیارە و وێنایەکی داوەتە شارەکە لە لەپی حەساروه، پەنجاو دو میترە بڵیندە. ئەم ئاگادریەم لە ڕێگەی تەلێفوون لە ئێوارەی ڕۆژی شەممۆ ڕێکەوتی ۲۶ی ڕەشەممە ۱۴۰۲ی هەتاوی لە بەرپرسی مزگەووت کاک ڕەحیم ئەحمەدی وەرگرت. بەڕێزیان گوتی ئێستا دەستمان گیراوە و یارمەتیمان کۆ کردۆتەوە و بۆ سیستان بلووچستانی بەڕێی دەکەین، دوایە لوتفی کردوو زەنگی لێداوە. بەڵام تا نەچی لە نێوی‌دا نەگەڕێی میحڕاب و مینبەر و ئەم خشتە جوانانە نەبینی و نەزانی ئەم مێعماریە ئاوێتە لە سوننەت و مۆدێرنیتەیە، بە کار نایە. هیوادارم ڕێت تێ بکەوی و لە نزیکەوە بیبینی. بەڵام بۆ من جێی داخ بوو کە کانیاوێک هەبوو لە حەسارەکە نەماوە گوتیان بەداخەوە لەگەڵ مزگەوتی کازمیان تێکەڵاو بە ئاوەڕۆی پیس بوونە بۆیە کوێر کراوەتەوە. ئاماژە: ئاوی مزگەوتی جامیعەو کازمیان بە لوولەوە لە "قەترەکانی"یەوە دابێن کراوە. مزگەوتەکانی، بازاڕ، حەنەفیان و سۆفیان کانی و ئاویی خۆیان هەبووە و هەیە.

ڕەخنە: سەبارەت بە پارکی مزگەوتی جامیعە دەبێ بگوترێ کە بۆ داهاتوو ڕەنگە گرفتی جێ ڕاگرتنی ماشێنی هەبێ، پارکینگی ئێستاکە گەلێ چوکەیە. من تا شوێنەکم دیتەوە بۆ ماشێنەکەم سەرم بە دو سێ کۆڵان و شەقامان دا گێڕا تا شوێنی ڕاوستانەک پەیداکەم.

بە پێی وێنەی ساڵی ۱۳۳۵ی هەتاوی مزگەوتی جامیعە لە دەرەوەی شار هەڵکەوتووە. بە پێی وتەی کاک شەفیع خزری ساڵی ۱۳۴٨جارێک نوژەن کراوەتەوە. لە ساڵی ۱۳۴۱ تا ساڵی ۱۳۷۷مامۆستای مەلا موحەممەد قازی خزری ئیمام جومعەو "مامۆستا حیسامی" پێشنوێ مزگەووت بووە.

پێشنیار: خوزیا هەنگاو گەلێک بۆ مزگەوتی سوری مەهاباد هەڵێندراباوە، بە پاراستنی مزگەوتی سوور مزگەوتێکی گەورەتر لە شوێنێ‌تر چێ کرابا، مزگەوتی سوور بۆ سێسەدوو پەنجا ساڵ لەمەوبەر ساز کراوە و جێی حەوسەدکەس دەبێتەوە، دەکرێ شوێنە کۆنەکانی شار بپارێزرێن و شارەداری مۆڵەتی خرابوونیان پێ نەدات و بە شێوازی سوننەتی خۆیان وەمێنن یا وەک خۆی نوژەن بکرێنەوە.

 

مەهابادی قەدیم و نوێ هەبێ، وەک لە پاریس، پاریسی کۆن و نوێ یا قاهیرەێ کۆن و نوێ ئەمە لە، دێهلی نوێ. دێمیشق و...دەبینرێ. هەمووی ئەوانە بە پاراستنی میرات و کەلەپوری شار شاریان بە دو بەش دابەش کردوە کۆن و نوێ.

 

دەگەڵ ئەوە هیوادم ڕۆژێک لە مەهابادیش هیممەتێکی وا بێتە جێ و مزگەوتی مەزن و جامیعە بۆو شارە بنیاد بنرێ.

۲ی خاکەلێوەی ۱۴۰۲ی هەتاوی





برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد