تاريخ: ۱۴۰۳ پنج شنبه ۱۶ فروردين ساعت ۱۸:۴۲ بازدید: 300      نظرات: 0      کد مطلب: 22852

ڕۆمانی «گەلی ئەوین» چاپ و بڵاو کرایەوە


به پێی هەواڵیی هاژه، ڕۆمانی «گەلی ئەوین» نووسراوەی ئەلیف شافاک به زمانی کوردی و بە وەرگێڕانی مامۆستا محەممەد بەهرەوەر چاپ و بڵاو کرایەوە.

 «گەلی ئەوین» ڕۆمانێکە کە ساڵی ٢٠١٠ی زایینی هاوکات بە دوو زمانی ئینگلیزی و تورکی لە چاپ درا و تا ئێستا پتر له ٥٠٠ جار لە وڵاتی تورکیە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

مامۆستا محەممەد بەهرەوەر، نووسەر و وەرگێڕی مەهابادی ئەم کتێبەی هێناوەتە سەر زمانی کوردی و لەلایەن بڵاوگەی زێویە کار چاپ و بڵاوکردنەوەی بۆ ئەنجام دراوە.

ئەم کتێبە ڕێکۆڕدی پڕفرۆشترین ڕۆمانی وڵاتی تورکیای شکاندووە.

مامۆستا محەممەد بەهرەوەر لەدایک‌بووی ساڵی ١٣٢٤ی هەتاوی لە شاری مەهابادە.




برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد