تاريخ: ۱۴۰۳ دوشنبه ۲۰ فروردين ساعت ۱۷:۰ بازدید: 445      نظرات: 0      کد مطلب: 22865

سووتانی دووباره‌ی بازاڕی لەنگەی هەولێر


بەپێی ڕاپۆرتی پێگەی هەواڵیی هاژە، بازاڕی لەنگەی هەولێر بۆ دووهەمین جار لە ۵۰ ڕۆژی ڕابردوودا تووشی ئاگرکەوتنەوە بوو و زیانی گەورەی بەجێهێشت.
 
گوتەبێژی ئاگرکوژێنەوەی هەولێر کوتی: کاتژمێر ۰۷:۰۰ بەیانیی ئەمڕۆ ۲۰ی خاکەلێوە ناوەندی ئاگرکوژێنەوەی هەولێر ئاگادارکرا کە بازاڕی لەنگە تووشی ئاگرکەوتنەوە بووە، بەخێرایی چەند تیممان ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کرد کە پێش گەیشتنیان ئاگرەکە بە یارمەتیی خەڵک کۆنتڕۆڵ کرابوو و خۆیان هێزەکانیان مەرەخەس کردبوو.
ئەو ڕایگەیاند: دوای کاتژمێرێک دیسان ئاگرەکە هەڵیدایەوە و ئەمجار ۱۷ تیمی ئاگرکووژێنەوە چەند کاتژمێر سەرقاڵی کۆنتڕۆڵی بوون.
 
 بەپێی ڕاگەیێندراوەکان ۴۱ دووکان تووشی زیانی گەورەبوونە کە تا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە ڕوون نییە.
کەمتر لە پەنجا ڕۆژ لەمەوبەر لە بەشێکی دیکەی بازاڕی لەنگە ئاگرێکی گەورە دروست بوو کە پتر لە ۱٥۰ دووکانی تووشی زیانی گەورە کرد.




برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد