تاريخ: ۱۴۰۳ سه شنبه ۲۱ فروردين ساعت ۲۱:۲ بازدید: 350      نظرات: 0      کد مطلب: 22873

یادێک و چەند بیرەوەری لە مامۆستا حەقیقی

سەیید موحەممەد ئەمین واژی


سەرەتای ساڵی(۱۳۷۵)ی هەتاوی لە خزمەت مامۆستا مەلا ئەبوبەکر خاتوونباغی، چووینە خزمەت شاعیر و خواناس مامۆستا حەقیقی، سڵاومان کرد، کەسێکی لەکن بوو پێموایە مامۆستا “نووری” بوو مامۆستا حەقیقی دەستێکی بە دیوار و بەم کەسەی پەنای گووت: دەستم بگرن هەڵمئەستێنن لەبەر مامۆستایان هەرچەند عەرزمان کرد قوربان دانیشە، نەخێر هەر هەستا لەبەرمان دەنا تەمەنی(۹۴)ساڵ دەبوو، دوای بەخێرهاتن و لە کوێ مەلانە، عەرزمان کرد قوربان هاتوینەتە خزمەتتان و عومر وەفای بۆ کەس نییە، فەرموی ئێوە لاون مەرگ لەمن نێزیکترە تا کوو ئێوە، کەوتینە سەر باسی شێعر و شاعیران و کەسایەتێکان، هەندەک بەسەرهاتی سەردەمی فەقێیەتی بۆ گێڕاینەوە، فەرمووی: ساڵی (۱۳۰٨) بوو ڕۆژ جێژنێک لەگەڵ سەید کامیل چوینە خزمەت زانای بەناوبانگ حاجی بابە شێخ لە گوندی “جەمیان” مەلا و فەقێی ئەو مەڵبەندە زۆریان لەوێ بوون. ڕوی کردە من و فەرمووی: بە وەرگێڕانی ئەم دوو شیعرە عەڕەبی‌یە کە “حەزرەتی عایشە” لە وەسفی “حضرت محمد(د.خ)”دا فەرمویەتی ئیمتیحانی شاعیری تۆدەکەم بۆی نوسیمەوە و هەر لەو کۆڕە لە خزمەت خۆیدا وەرم گێڕاوە سەر شێعری فارسی کە لە ڕاددە بەدەر پێی خۆش بوو و پەسەندی کرد و تەحسینی کردم. ئەمەیە شیعرەکە:
عەڕەبی:
ولو سمعوا فی مصر اوصاف خده
لما بذلو فی سوم یوسف من نقد
لوا می زلیخا لو رئین جبینه
لآثرن بالقطع القلوب علی الاید.
فارسی:
اگر اوصاف خدش مصریان آندم شنیدندی
خریدران یوسف را به پولی کی خریدندی
رخش را طعنه گویان زلیخا را بدیدندی
بجای دستهای خویش دلها را بریدندی
پەراوێز: بۆوەی شێعرەکانم بەهەڵە نەنوسبیێ ئەم گێڕانەوی مامۆستا کە بۆمەی گێڕاوە لە ڕۆی دیوانی مامۆستا حەقیقی دامبەزاند.
مامۆستا بۆمە هەندەک بیرەوەری خۆی لەگەڵ مامۆستا “هێمن” و مامۆستا “هەژار” و مامۆستا“قانع” گێڕانەوە؛ فەرموی: جارێک مامۆستا هێمن هات کەسێکی دەنگ خۆشیشی لەگەڵ  بوو داوایان لێکردم لەگەڵیان بچم بۆ “سنە”ی بۆ شەوە شێعر. گوتم وڵا برا من بێ تاقەت و پیرم و ناتوانم گوتیان ئەگەر وایە شێعرەکن وێدە لەوێ بخوێندرێتەوە فەرمووی ئەو برادەرەی لەگەڵی بوو شێعرەکی خوێندەوە دەنگی زۆر خۆش بوو.
منیش ڕووم لە مامۆستا هێمن کرد کە خوا هەڵناگرێ شێعرەکانت قسەیان لەسەر نییە بەڵام دەنگت زۆر ناخۆشە ئەگەر چووی شێعرەکەی منیش و ئی خۆشت بدە بەو برادەرەی بیخوێنێتەوە. مامۆستا حەقیقی فەرمووی سەد غەزەلی “حافز”م کردۆتە کوردی کە ئەو برادەرە دوایە بەشێکی لەسەر کاسێت تۆمار کردووە،
مامۆستا حەقیقی؛ فەرمووی: جارێکیان لە میاندواو، مامۆستا “قانع”م دیت و لێم پرسی لە کۆی مامۆستای قوتابخانەی؟ فەرمووی لە “سەگی پێشەوا”ی گوتم مەبەستت کۆیە نەم بیستووە، فەرموی “کەلبەڕزاخان” کە مەبەستی هەمان سەرچناری سەر بە میاندواوە.
فەرمووی: جاڕێکی‌دی ماڵە مامۆستا قانعی لە هۆوەی(لای نزیکی ماڵە مامۆستا حەقیقی)بوو، زۆر دەست‌کورت بوو بەڵام زۆر قسە خۆش بوو. باسی دیوانەکەی بۆ کردم کە چۆن چاپ کراوە؛ گوتی: لە کوردستانی باشوور بووم و هیچم نەبوو، ئاغایەک گوتی “قانع” ئەم دیوانەت بۆ چاپ دەکەم بەڵام بە مەرجێک لە شێعرێک دا ناوی منی تێهاوێی، گوتم: بەچاوان، دوایی ماوەیەکی کابرا داوای دیوانەکەی کرد کە بی با بۆ چاپ ئەوەندە بەپەلە بوو لە چاپەکەی چاوی لە دیوانەکە نەکرد، دیوانە چاپ کرا هاتە بازار ئاغا سەروبنی دیوانی کرد نێوی ویی تێدا نەبوو، هاتە لام زۆر قەڵس بوو ئەمیش وەسەرەخۆم نەهێنا و گوتم ئەمن بڵێنیم پێ‌دای؟ گوتی: ئەی چۆن، گوتم: چم گووت، گوتت بەچاوان. گوتم ماڵتە کوا چاو؟ تەنیا لووتم هەیە ئەوەتا دووروو درێژە. دەنا چاوم بەحاستەم و دووبەڵا کونێکیان تێ بووە پێیان دەبینم. ئەوە چاوە؟! ئەمن ئەگەر گوتبام بە لووتم دەبوو باوەڕت کردبا.


برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد