تاريخ: ۱۴۰۳ پنج شنبه ۶ ارديبهشت ساعت ۱۹:۱۲ بازدید: 262      نظرات: 0      کد مطلب: 22965
بەبۆنەی ڕۆژی هونەر؛

تاقمێک لە هونەرمەندان چەپکەگوڵی خۆشەویستیان پێشکەشی مامۆستا عەزیز شاڕۆخ کرد


 بە پێی هەواڵی هاژە، ڕۆژی چوارشەممە ۵ی بانەمەڕی ۱۴۰۳، تاقمێک لە هونەرمەندانی مەهابادی بە بۆنەی ڕۆژی هونەر سەردانی مامۆستا عەزیز شاڕۆخیان کرد.

مەناف ئیرانپەنا، ناسر باباییان، کاکە ئیسماعیلی و ئەشکان گەرمسیری لەم سەردانیکردنەدا بەشدار بوون.

 مەناف ئیرانپەنا، هونەرمەند و شانۆکار لەم کۆڕەدا گوتی: ئەمڕۆ هاتووین وێڕای سەردانی‌کردنی مامۆستای تاقانەی شار و وڵاتەکەمان، پێی بڵەین کە پێزانی ئەو هەوڵ و تێکۆشانەی عەزیز شاڕۆخین کە لە هەمبەر هونەری گەلەکەماندا نواندوویەتی.

 گوتیشی: ڕێزلێنان و بەسەرکردنەوەی هونەرمەندان تا ئەوکاتەی لەژیان ماون دەبێ ببێتە نەریتێک لەنێو شارۆمەندان و هاووڵاتییان و هەموومان دەبێ پێزانی هونەرمەندانی و کەسایەتییە بلیمەتەکانمان بین.



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد