تاريخ: ۱۴۰۳ جمعه ۷ ارديبهشت ساعت ۱۳:۴۶ بازدید: 190      نظرات: 0      کد مطلب: 22970
بەئامادەبوونی هونەرمەندانی شانۆکار؛

پەردە لەسەر پۆستێری شانۆی «دوایین دەنگ» لادرا


بەپێی هەواڵی هاژە، ڕۆژی پێنجشەممە، ۶ی بانەمەڕی ۱۴۰۳، لە ساڵۆنی ئامفی تئاتری ئیدارەی ئیڕشادی مەهاباد پەردە لەسەر پۆستێری «شانۆی دوایین دەنگ» لادرا.
شانۆی «دوایین دەنگ» نووسراوەی شادی پاکزاد تێڕوانینێکە لە شکڵی شانۆنامەی «دوایین شریتی کراپ» نووسراوەی سامۆئێل بێکێت.
شانۆی «دوایین دەنگ» بە دەرهێنەری شادی پاکزاد لە ڕێکەوتی ۱۰ هەتا ۱۴ی مانگی بانەمەڕ (گوڵان) هەموو ڕۆژێ کاتژمێر ۷ی ئێوارە لە ساڵۆنی ئامفی تئاتری شاری مەهاباد دێتە نواندن.
 لەم شانۆیەدا بەختیار پەنجەیی وەک ڕاوێژکاری دەرهێنەر، ئەسرا کاکەڕەش یاریدەری دەرهێنەر، سارا مەنسووری دیزانی پۆستێر و بروشور، حوسێن عەزیزی وێنەهەڵگر، ئەشکان گرمسیری فیلم هەڵگر، بێهناز حەسەنی، سینا خزری، مەحەممەد شەریفی وەک بەشی مۆسیقا، ئیبراهیم بوومی تۆماری دەنگ،
مێدیا حەیرانی ڕاگەیاندن و رێکلام، فروزان ئەمینی ڕاگەیاندن و رێکلام، سرور داوودی دیزانی جل و بەرگ، ڤیان ئەلەک بەڕێوەبەری تەختی شانۆ و ساکۆ سوارە بەرێوەبەرایەتیی نور دەوریان هەیە.
هەروەها لە بەشی دەنگە تۆمارکراوەکان، ئیبراهیم بومی، ئەسرا کاکە،ڕەش، پویا حاتەم‌زادە، سینا خزری، سیامەند قازی و چیمەن حەیدەری ئەرکیان لە ئەستۆیە.







برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد