تاريخ: ۱۴۰۳ چهارشنبه ۱۹ ارديبهشت ساعت ۱۸:۴۰ بازدید: 134      نظرات: 0      کد مطلب: 23036

ژێنی خەمۆکی و نەخۆشینی دڵ دۆزرایەوە


لێکۆڵەران ماژولێکی ژێنی بریتی لە 256 ژێنیان ناسیوەتەوە کە بە شێوەیەکی بەرچاو پێوەندی لەگەڵ خەمۆکی و نەخۆشینی دڵ هەیە.

 

لە ئینترستینگ ئێنجینرینگ، ئەو دۆزینەوە دەتوانێت نیشانە هاوبەشە نوێیەکان بۆ خەمۆکی و نەخۆشینی دڵ بدۆزێتەوە کە دەبێتە هۆی گەشەی دەرمان بۆ هەر دوو نەخۆشییەکە.

 

بە پێ بەراوردەکان 280 ملیۆن کەس لە جیهاندا خەمۆکن و هەروەها 620 ملیۆن کەیس نەخۆشینی دڵیان هەیە. بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ پزیشکەکان پێیان وابوو کە شێوەی ژیان واتا کێسانی جگەرە، وەرزش نەکردن و خۆراکی نەگونجاو هۆکاری ئەو نەخۆشینانەن.

 

بەڵام ئێستا لێکۆڵینەوە نوێیەکان ماژولێکی ژێنیان وەکوو گرووپێک لە ژێنەکان پێناسە کردووە کە هەڵسوکەوتێکی هاوشێوەیان لە دۆخی جیاواز هەیە و هەر بۆیە لە باری کردەوەوە پێوەندیان هەیە.

 

لێکۆڵینەوەکان نیشانی دا کە ماژولێکی ژێنی بە ناوی بە 256 ژێنەوە پێوەندی زۆری لەگەڵ هەر دوو نەخۆشیەکە هەیە. darkred



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد