تاريخ: ۱۴۰۳ يکشنبه ۳۰ ارديبهشت ساعت ۱۱:۱۵ بازدید: 840      نظرات: 0      کد مطلب: 23111

کۆڕیادێک بۆ هونەرمەندی فۆلکلۆر «حەمەجان» لە بۆکان بەڕیوەچوو


بەپێ هەواڵی هاژە، ڕۆژی هەینی، ۲۸ی بانەمەڕی ۱۴۰۳، کۆڕیادێک بۆ هونەرمەندی بواری فۆلکلۆر، «حەمەجان» لە ئاوایی سەدرابادی بۆکان بەڕێوەچوو.

ئەم ڕێوڕەسمە لەسەر بانگهێشتی ئیدارەی میراتی کلتووری شارستانی بۆکان و لە باخی ئیلخانی‌زادە ساز درابوو.

لەم رێ‌وڕەسمەدا هەندێک کەسایەتی هونەری و ئەدەبی کە بریتی بوون لە: قادر ئازمەند، ستار حوسێن‌زاده و مه‌نسوور بارام‌به‌گی به ‌شێوەیەکی زانستی لەسەر گرینگایه‌تی بەرهەمەکانی حەمەجان و هەروەها پێویستی پاڵپشتی‌کردن لە بواری فۆلکلۆری کوردی دوان.

هەروەها تاقمێک لە هونەرمەندان لە چەند پاژی جۆراوجۆردا، بەرهەمی هونەرییان پێشکەشی ئامادەبووانی ڕێ‌وڕەسمەکە کرد. لەوانە: یەسنا عاڕفی، باران کیانی، ئەمیر بوخارایی، برایانی عەلیپوور، عەلی فرووتەن، سوڵتان مستەفاپوور و ڕەحیم مام‌محەممەدی.

شۆڕش محەممەدپوور، بەرپرسی ئیدارەی میراتی کلتووری و خاتوو خزری، بەخشداری بەشی ناوەندیی بۆکان لە وتاربێژانی ئەم ڕێ‌وڕەسمە بوون.

لەم ڕێ‌وڕەسمەدا پەیامی بنەماڵی جان لەلایەن «داود جان» ئاراستە کرا و هەر یەک لەشاعیران: ئەمین گردیگلانی و ڕەحیم مینایی بەرهەمێکی شێعرییان پێشکەش کرد.

«حەمە جان» خاوەن دەنگێکی شاز بووە و زۆربەی بەیتەکان و حەیرانەکانی فۆلکلۆری کوردی گوتووەتەوە کە هەندێکیان تۆمار کراون.

شایانی باسە کە دەنگی «حەمەجان» لە پێرستی میراتی نابەردەستی وڵاتی ئێراندا تۆمار کراوە.

«حەمەجان» ساڵی ۱۲۹۶ لە گوندی سەیداوای بۆکان لەدایک بووە و ساڵی ۱۳۶۵ لە نەخۆشخانەی «سینا»ی تەورێز بەهۆی نەخۆشیی گەدە کۆچی دوایی کردووە.

بەپێی پێناسەی فەرمیی بەردەست کە زۆریش ڕاست نییە، حەمەجان ساڵی ۱۳۵۹ کۆچی دوایی کردووە.










برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد