تاريخ: ۱۴۰۳ پنج شنبه ۲۹ شهريور ساعت ۱۴:۴ | بازدید: 299 نظرات: 0 کد مطلب: 23526 |
ئیبراهیم سەعیدی ـ دەبیری یەکەمین خولی فستیواڵی فیلم، فیلمنامە و عەکسی ئاسمان
تەجرەبەی بەڕێوە چوونی یەکەمین خولی فستیواڵی ئاسمان بە هەموو لایەنە لاواز و بەشە بەهێزەکان ( کە کەم نەبوون ) لە مەهاباد لە روانگەی جۆراوجۆر جێگەی سرنجە. هەڵبەت بۆ من ئەزمونێکی گەورەی ناسینی تایبەتمەندییەکانی تاک و کۆیی کۆمەڵگاش بە هەموو لایەنەکانێوە بوو، دیارە لێرە جێگەی باسکردنی نییە و دەکرێ لە داهاتوودا زۆرتر قسەی لەسەر بکەیین.
بەڕێوەچونی یەکەمین خولی فستیواڵی ئاسمان و گەییشتن بە ئاکامە دیاری کراوەکانی بڕینی قۆناغێک بوو کە دەبا ساڵها لەوە پێش تێپەرمان کردبا. ڕەنگە ئەمرۆ بەڕێوەبردنی فیستوال سەرەرای یارمەتی و پاڵپشتی شەخسی شارەوان و سیستمی شۆرای شار تا ئەم رادەیە سەخت و دژوار نەبوایە.
پێویستە بوێرین ڕاشکاوانە بڵەیین خۆشمان دەمێک سالە غەمساردین و لە رابردوو ئەوەی دەبا کردبامان نەمانکردووە.
ئێمە چالاکوانانی فەرهەنگی و هونەری نەمان توانیوە گۆرانکاری لە دیدی بەرپرسانی بریاردەر پێک بێنین. پێویستە ئاستی ڕوانینی بەرپرسانی بریاردەر سەبارەت بە فەرهەنگ و هوونەر گەڵێک بەرفراوانتر بکەین. دیارە هەموو چالاکانی فەرهەنگی شارەکەمان ساڵهایە خۆنەویستانە کار دەکەن و شادەمارەکانی شۆناسی فەرهەنگی شاریان زیندوو ڕاگرتوە. بەڵام نەمانتوانیوە ڕێبازێکی کاری بدۆزینەوە کە لە ئاستی ستانداردەکانی کارێکی گەورە وەک باقی نەتەوەکان بین. هەر بۆیە لێک تێنەگەییشتن بۆ دیتنەوە و پاراستن و ئیجراکردنی ستانداردەکانی کارێکی ناوچەیی و نەتەوەیی بۆتە لەمپەرێکی گەوره(جگە لە دو سێ حەولی جیدی بۆ ناوچەیی بەڕێوە بردنی سمینار و فستیواڵ ). نەبوونی ئەزموونێکی ستاندارد ڕێگای دیاڵۆگی هاوبەش و گەییشتن بە لێک تێگەیشتنی لە نێوماندا تووشی گرفت کردوە. ئەو گرفتە بۆتە دایکی کۆمەلێک گرێ کوێرەیتر.
پێویستە هەموومان بگەینە ئەو ئاستە لە بیرکردنەوە کە هەموو دەم بەرژەوەندی گشتی کۆمەڵگامان پێ لە بەرژەوەندی تاکە کەسیمان گرینگتر بێ. ئەزموونی هەموو گەلانی پێشکەوتوو پێمان دەڵێ ، هەڕکات تاکەکانی نێو کۆمەڵگا بەرژەوەندی گشتیان لە سەرووی بەرژەوەندی تاکەکەسی دانا دەسکەوتەکان گەورەتر و کۆمەڵگاش گەشاوەتر دەبێ. بە ڕاشکاوی دەلێم تا ئەو کاتە نەگەینە ئەو تێگەییشتنە هیچمان ناتوانین ئەرکی سەرشانمان سەبارەت بە هوونەر و کۆمەڵگا جێبەجێ بکەین. پێویسته بۆ مێژوو ڕابگەیەنم ، جەوهەری فکری یەکەمین فیستوالی ئاسمان ڕێک لەسەر بنەمای کار بۆ بەرژەوەندی گشتی داڕێژا.
پێویستە وەک ئەزموونێکی گرینگ ئاماژەیەک بکەم بە چۆنێتی ڕاپەراندنی کارەکانی فیستوالی ئاسمان کە هەموومانی وەک تیم لە دەوری یەک کۆکردەوە. واتا ئەوە کار بە مێتۆدی تیمی بوو ڕێگای پر لە دژواری و سەختی پراکتیزەکردنی فیستوالی ئاسمانی گەیاندە ئامانجی دیاریکراو.
شێوەکاری تیمی دەیان کەس و دەیان سەلیقەو دەیان روانگەی ، ( کە زۆر جار لەوانەیە جیاوازیش بووبن ) لە دەوری یەک کۆ کرەوە. ئەندامانی تیم بەجێگای وەی بۆ ژیان و بەرژەوەندی بنەماڵەیی و تاکە کەسی خۆیان حەوڵ بدەن بەوپەری دڵسۆزی و بە گیان و دڵ بۆ وەدی هاتنی ئامانجێکی هاوبەشی گشتی تێکۆشان تا ئەم رووداوە هونەرییە گەورە وەدی بێنن، ئەمە ئەگەر دەستکەوتێکی گەورەی ژیانی کۆمەلایەتی - مەدەنی لە سەر شۆناسی مێژوویی فەرهەنگیمان نییە چییە؟
بەڕێوەچوونی یەکەمین فستیواڵی ئاسمان لە مەهاباد بە بروایی خاون ڕاێان ئاستی چاوەروانییەکانی فەرهەنگی کۆمەڵگای بۆ قۆناغێکی نوێ بەڕزکردەوە. بە واتایەکیتر، ئێستا شارۆمەندان بە مێعیار و پرەنسیپەکانی ڕۆژ سەیری هونەر و کاری فەرهەنگی دەکەن. ئەو ڕوانینە نوێیە چەشن و ئاستی داخوازێ فەرهەنگی و هونەری شارۆمەندانی تووشی گۆران کردوە واتا زمان و فامی ڕۆژی جیهان سەیری بابەتەکان دەکەن.
لە ئاستی گشتی دا فستیوال بۆ ماوەیەکی کورتی چوار رۆژە کات و ساتێکی خۆشی بە ئستانداردێکی دیاری کراو بۆ هاوشاریانی شەریف و نەجیبی شارەکەمان مەهاباد چێ کرد تا لە دەوری یەک کۆ ببنەوە ( کە رەفتار و هەڵس و کەوتی پێشکەوتووی ئەم خەڵکە لە کاتی فیلم بینینی بە کۆمەڵ لە مەیدانی مەنگوران دا بوو بە جێی سەرسورمان و ڕێز و حورمەتی ئەم خەڵکە بۆ میوانان و رەنگ دانەوەی لە فەزای مەجازی و پانتای چالاکانی سینەمایی ئێران) ئەم خەڵکە توانی بۆ کات و ساتێکیش بێ چێژ لە بینینی فیلم وەربگرن، هەر ئەو ئەزمونەی کە لانی کەم سێ دەیە بوو لێی بێ بەش بوون و خەریک بوو لە بیر دەچۆوە، بەڵام فستیواڵی ئاسمان تۆزی فەرامۆشی لەسەر لادا.
فستیوالی ئاسمان کۆمەڵێک بەرهەمی بە نرخی هەبوو کە بریتین له :
٣- بەشدار کردنی منداڵان و مێرمنداڵان لە فستیواڵ دا
٤-درووست بوونی پردی پەیوەندی نێوان مەهابادو ناوەندەکانی سینەمایی لە تاران
٥- ناساندنی شۆنەوارەکانی مێژوویی و گەشتیاری مەهاباد
٦-درووست بوونی دیالۆگێکی فکری له مابەینی میوانەکان و ئیلەتەکانی هونەری و فەرهەنگی مەهاباد
٧- بەهادان بە کارو کردە کڵتوورێکانی کۆن و هونەرێکانی کوردەواری له ڕۆژانی بەرێوەچوونی فیستوال
٨-بەهادان و هونەری وێنەکێشان و هونەری موسیقی کوردی
هونەر
دۆستان ؛ بەڕێوەبردنی فستیواڵی لەم چەشنە و گەورەتر و سەرکەوتوتر لە خۆیدا دەتوانێ سەرچاوەی دەیان بەرهەمی گەورە و بچووکیتر بێ کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ وناراستەوخۆ لە هەناوی بیرورای گشتی فەرهەنگی شار و ناوچەکە دا ڕەنگدانەوەی ببێ. بەواتایەکی تر هەر چەشنە چالاکێکی فەرهەنگی تۆویی ئەزموونێکی گەورەتر و بە پێزتر ڵە هەناوی نەستی گشتی کۆمەڵگا دا دەچێنی کە بەرهەمەکەی دەبێتە داهاتوویەکی جیاوازتر لە ئێستامان.
لە کۆتاییدا دەبێ بڵێم هەموو ئەو بابەتانەی باسم کرد بە زەحمەت و تێکۆشانی ماندوو نەناسانەی تیمی بەڕێوەبردنی ئیجرایی دەبیرخانەو بەشەکانی جۆراوجۆری خەدەماتی شارەداری و تیمی خۆبەخشە دڵسۆزەکان و تیمە خەبەرییەکان و پاڵپشت و یارمەتی بەرپرسانی بە ئەمەگ بۆ خەڵک و نەتەوەکەیان وەدی هات. ئەگەر کارێک کراوە بە هیممەت و زەحمەتی ئەو کەسانە بووە کە خەوو خۆراکیان لە خۆیان حەرام کرد تا ژیانی مڕۆڤی ئەو کۆمەڵگایە بگەرێننەوە بۆ سەر پەردەی سپی سینەما و هەموومان بانگهێشتی دووبارە خۆیادکردنەوەی خۆمان بکات.
دەتوانم راشکاوانە بڵێم من وەک برایم سەعیدی بەتەنیا چیم لەدەست دەهات ئەگەر ئەو کەسانە نەبان و هەر کامیان گۆشەیەکی کارەکەی نەگرتبا، دەتوانم هەر ئەوەندە بڵێم کە جێ دەست و جێ پەنجەی هەموتان بە شوێن شوێنی کارەکەوە دیارە و هاوار دەکا کێ چی کردووە، کێ هاورێ و یارمەتیدەر بووە و کێ ژیانی شەخسی و حەسانەوەی خۆی قوربانی سەرخستنی ئەم پرۆژە گرینگ و نەتەوەییە کرد و لە بەرامبەر دا کێ بەرژەوەندێ شەخسێکەی نەیهێشت لە تواناییەکانیان بۆ باشتر بەڕێوەچونی کارەکان کەڵک وەربگیرێ و یارمەتیدەرمان بن و کێ بوو بە بەردی سەر ڕێی بەرەو پێش چونمان.
دوای هەموو ئەو شەو و ڕۆژە سارد و گەرمانەی کە ماندوونەناسانە بەیەکەوە بۆ خزمەت بە فەرهەنگ و هونەری شارەکەمان تێمانپەراند پڕ بە دڵ دەلێم ئێوە بوون کە مانایەکی دیکەی ئەو وتە بەنرخەی باب و باپیرانمان « هەویستن هەر هاوشانی بوون و بە سەرئەنجام گەیاندنە » دوبارە مانا کردەوە. تاک تاکی ئێوە بوون سەلماندتان کار نابێ و ناکرێی نییە بەو مهڕجەی بمانهەوێ بیکەین. دڵنیام لێم قەبوول دەکەن کە ڵێرە ناکرێ ناوی تاک بە تاکی ئێوە خۆشەویستان بێنم بەڵام مێژووی فەرهەنگی شارە شکۆدارەکەمان بەو پەری ئەمەگەوە نێوتان لە سینگی پڕ لە گەوهەری خۆیدا به ڕێزەوە دەنووسێ. یادگەی مێژوو لە یادگەی مڕۆڤ گەڵێک بە هێزترە وەک من نێ ، ناوی هیچ کامتان لە قەلەم ناخا.
ئێستاش بە ورە و گروتینێکی نوێ و بە پاڵپشتی خەڵکی ئەمەگناس و بەرپرسانی فەرهەنگ دۆستی شارەکەمان مەهاباد هەر لە ئێستاوە بەرەو پیری بەرێوەچوونی دوهەمین خولی فستیواڵی فیلم و فیلمنامە و عەکسی ئاسمان بە شێوازێکی سەرانسەری و میللی دا دەچین، بەو هیوایە کە لە ساڵی داهاتوو بە پشت بەستن بە ئەزموونی بەڕێوە چوونی یەکەمین دەورەی فستیواڵی ئاسمان بتوانین فستیواڵێکی بە هێزتر و گەشاوەتر لە ناوچە دا بەڕێوە بەرین.
چکۆڵەی هەموتانم و سپاسی هەموتان دەکەم و دەستی هاوکاری و هاورێی تان برایانە دەکوشم، خۆشحاڵم و سەرفیرازم بە ناسینتان و شانازی بە بونتان دەکەم.
دەبیری یەکەمین خولی فستیواڵی فیلم، فیلمنامە و عەکسی ئاسمان
ئیبراهیم سەعیدی
|