چوار سەدە پاش فەرهەنگەکەی ئەحمەد خانی، کامێران بە بەرزڕاگرتنی هزری پێشکەوتووی خانی لە بواری منداڵاندا، یاد و ناوی نووبهارا بچووکان بەرز ڕادەگرێ و دڵی بازید بە لرفەی ڕازاوەر شاد دەکاتەوە و لەملای شاهۆوە، قۆڵی دەکات بە قۆڵی ئاژوان و پەڕاودا تا ڕۆحی خانی، لە ئۆقرەیەکی هەمیشەییدا ئۆخژن بدا کە ئەدەبی کوردیی منداڵان لە کامێراندا دەبێتە خاوەن خەڵاتی نووبهارا بچووکان و بەدەم بزەوە منداڵان پەردە لەسەر خەڵاتی ئەدەبەکەیان لادەدەن.
ـــ پەردەلادان لەسەر نووسینگەی هەمیشەیی شوناس؛
چیتر بڕیارە خەڵاتی شوناس بببێتە خاوەن نووسینگەی هەمیشەیی و چیدی ڕۆڵەکانی کامێران بۆ بەڕێوەچوونی کۆڕ و پێشوازیی لە مێوانەکان لە باتی سترێس تا دواساتی کۆڕ، بیریان لای بردنەسەرەوەتری ئاستی کوڕەکە دەبێت.
:گەر لە ئێقباڵزادەی ڕازاوەر بپرسی بۆ کامێران پایتەختی ئەدەبی منداڵانی کوردستانە؟
بێ دوودڵی و خێرا کورت و کورمانجی دەڵێ: بۆیە؟!
چەند هۆکارێک لەو بۆیانە کە کامێران دەبێ پایتەختی ئەدەبی منداڵانی کوردستان بێت؛
ـــ دامەرزاندنی فستیفاڵی شوناس تایبەت بە خەونی وشەکانی منداڵان لە ساڵی ١٣٩٧ی ک.هـ ەوە تا ئێستا
ـــ دانانی ماڵە گچکەیەک وا کاری گەورەی وەرگێڕانی پڕ لە خەیاڵ و خەونی بەشێوازی دەنگی و دیجیتاڵی بۆ منداڵان بە کوردی(لەکی، کەڵهوڕی، هەورامی و سۆرانی) تێدا دەکرا و دوکتۆر موحەڕەم ئاقازادە ڕاوێژکاری باڵای یوونسکۆ لە بواری فێرکاریدا لە ساڵی ١٣٩٨ی ک.هـ ەوە بەرپرسی پرۆژەکە بووە.
ـــ ئامادەکاری، چاپ و پەخشی زیاتر لە ۵٠ کتێبی جیدی و ئەمڕۆیی منداڵان لە ساڵەکانی ۱۴۰۱ و ۱۴۰۲ی ک.هـ لە ڕێگەی هاودڵیی هاوکارانەی دوو نەشری "مانگ" و "ڕێگا"یەک لە تەنیشت پیرمراو و ئەربەباوە
ـــ پەردەلادان لە ١۵ کتێب نەختێ لەمبەر قۆشەپاشا و شارەکی هەڵەبجەی وەرمەهەنگەوە
ـــ بردنەوەی خەڵاتی یوونیسف و چەندین خەڵاتی گرینگ لە ئاستی ئێراندا، داوەریکردنی چەندین فستیڤاڵی ئەدەبی منداڵان لەلایەن کوڕە خوێنشیرینەکەی ئەدەبی منداڵانی کامێرانەوە و هاوکاریی بەردەوامی نووسەرانی کامێرانی لە گۆڤارە تایبەتەکانی ئەدەبی منداڵانی ڕۆیان، وانیار و ئاوزین.
ـــ پێشکەشە بە جەبار شافعیزادە کامێرانێک لە کامێراندا بۆ منداڵانمان لە شوناسەوە تا نووبهارا بچووکان:میرزا! خەڵک لە سویدەوە دێنەوە تا لە بەر نێدا وێنەیەک بگرن، تێکەڵ بە بزەیەک پێی دەگوتم: ئەرێ برا ئەو کامێران ئێوە، هەیە و چواڕییانێک!
بگرە ١٠ ساڵێک بەسەر ئەم بەشە لە شۆخییە هەمیشەییەکانی کاک وەلی فەتاحزادەی هاوکارمان لە کاتی پەرژانمان لە کاروباری ڕۆژانە لە تاپۆی مەریوان
تێدەپەڕێ.
لە کاتی نووسینی ئەم دەقەدا هێشتا بە قەد پەنجەکانی دەست لە بەڕێوەچوونی پێنجەمین خولی فستیڤاڵی سەرانسەریی ئەدەبی منداڵانی شوناس لە کامێران تێنەڕیوە. گەلێک زێدەتر لە جاران بیر لەو چواڕییانە دەکەمەوە؛
چواڕییانێک بۆ منداڵییەکانی دوێنێی ئێمە و بۆ منداڵانی ئەمڕۆ و سبەی لە ڕێی زۆری لێ دەبێتەوە.
چواڕییانێک بۆ «شوناس» لە ڕێگەی ڕاستەقینەترینی شتەکانەوە؛ نووسین بۆ منداڵان.
«شوناس» زیاتر لە هەمیشە گرنگیی ئەو چواڕییانبوونەی کامێرانی بۆ دەرخستمەوە، گەر لە ڕێگەکانی دیکەی نێوان ئەو چوارەش گەڕێم و چواڕییانەکە لە زەینی کاک وەلیدا وەک خۆی بهێڵمەوە، کامێران هەر لەو چوارڕییانەیدا، لەولایەوە مەریوان و هەورامان لە تەنیشت بەردەنووسە ئاشووریەکەی زینانەی تەنگیوەرەوە دەگێنێتەوە بە سونگوڕوکولیایی و ئەولاتریش و لەم لایەوە سنە بەرەوژوور بە کرماشان بەرەوخوارۆمان.
کامێران، خۆی لە خۆیدا قاپێکە پڕ لە جوانییەکانی کوردبوونێ بە تامی ڕەنگامەیی دیالێکت و ئایین و بیروڕای جیاواز لە کاساوسێی هاوماڵییەک هاودڵانە لەژێر ئاسمانێکی هاوبەشدا بە لێکتێگەیشتن و لێبوردەییەوە، کە ئاسمانیش میراتی هاوبەشیان دەبێ بۆ تاپۆکردنی جریوەی پاساری و باڵی پەپوولە و بەهار لە باڵەکانی پلیسرکدا بۆ منداڵ و داهاتوو و ئەدەبەکەیان.
کامێرانی بوون لە هەنگبوونێک ئەچێ لە گوڵزارێک بە چەندین شیلە و ڕەنگی جیاواز و بە جوانیی گوڵەکانیەوە کە هەنگوێن و بەرامە و ئاوارەیەکی تایبەت بۆ هەنگوینی زمانی کوردیی هەر لە بادی ڕازاوەرەکەی یۆسۆ یاسکەوە بگرە تا ئەمڕۆ بۆ منداڵانمان کۆ دەکاتەوە.
من ئەم گشتە ساڵە وەک هەر کامێرانییەکی تر و تایبەتتر وەک شاعیران و نووسەرانی کامێرانی کە بەشێکیان بە پیاسەکانی ئەو چوارڕیانەوە مابێتەوە، زۆر ئاسایی و بێ ئەوەی خۆم خستبێتە زەحمەت و هەوڵێکی عەینیم بۆ دابێت، کامێرانێکی ڕەنگامەی لەو شێوازە کوردبوونەم لە ناخدا هەڵگرتووە و هەر ئەم کامێرانەی ناخم دەبێتە پێشنیاردەر و هەڵسووڕێنەری بەشێک لە کاروباری کۆڕەشێعری ساڵانەی کوردی(لوڕی، لەکی، فەیلی، کەڵهوڕی، هەورامی، گەڕووسی، کورمانجی، سۆرانی
تا زرێبار و دێڕێک.
تا مەریوان ئامێزی بۆ بکاتەوە تا شێعری کوردی لە دراوسێیەتی کراسە ئاسمانییەکەی زرێبار و هەناسەکانی سەیدی، بێسارانی، خاڵۆی کۆماسی، ناری، قانع و چاوەدا ڕەنگامەتر لە هەمیشە خۆی بینووسێتەوە.
کامێرانێک کە شاماران لە دوونێکی تازەی پڕ لە ڕەمزوڕازی پڕ پیتوبەرەکەتیدا لە شێعر و مۆسیقا و چیرۆک بۆ منداڵان و مێرمنداڵانمان سەرهەڵبدەداتەوە. شاماران لە سێ دیالێکتی کوردیدا ڕوودەدا و جەبار شافعیزادەکەی بێ ئەوەی خۆی خستبێتە زەحمەتێکی ئەوتۆوە لەو شامارانەیدا، زەمبیلفرۆشێ کورمانجی و داکوڵانەی شامارانێ لەکی دەبنە میوانی ماڵی خزمێ کەڵهوڕ و هەورامییان لە نزیکی قەڵای هەڵۆخانی پاڵنگان و دەژنی حەیران و سەبریی شێعری گۆرانی کوردی.
ئەی لە کامێراندا نەبێ، شاماران لە کوێدا ئەتوانێ هێندە کوردانەتر ڕوو بدات وەک سارۆ باقرنەسەب و تافی پڕ لە دیرۆکی دێوەزناوەکەمان؟!
کامێرانێک لە شوناسەوە بۆ پایتەختی ئەدەبی کوردی منداڵانی کوردستان
ئەو کامێرانە دەروونیبووە لە ناخی کچان و کۆڕانیدا، ماندوونەناسانە و بە بێ گوێدان بە تەگەرە و تاڵییەکان، مۆمی ۵ ساڵەیی تەمەنییان لەسەر کێکی ئەدەبی منداڵان هەڵکرد.
داری شوناس گەر لە هەر ساڵیدا بەری جوانی گرتبێت و وشەکانی چەند منداڵێک لەوێوە پەڕەوازە بووبێتن و خەیاڵیان سپاردبێت بە دەنگی وشەکان و تامی ڕەنگەکان، ئەوا ئەمساڵ جگە لەو دەسکەوتانەی بۆ ئەدەب و بۆ منداڵ، چەند چڵی سەوزی دیکەشی پێ زیاد بوو کە دەسکەوتی گەورە و گرینگی دیکەن بۆ منداڵ و ئەدەبەکەیان لە کوردستاندا؛
ـــ ڕاگەیاندنی کامێران وەک پایتەختی ئەدەبی کوردیی منداڵان؛
ئێمەش ئەمانزانی ئەبێ ببێ؛ کامێرانێک بەم تایبەتمەندییانەوە؛
چ خۆشتر بوو خەمی ئەمساڵانەی بەشێکمان لە زاری کولیایی و وەرگێڕ و ڕەخنەگر و ئیدیتۆرە پسپۆڕ و لێزانەکەی ئەدەبی منداڵان، شارام ئێقباڵزادەوە هاتە گۆ و پڕ بە زاری هەموومان وتی: کامێران، پایتەختی ئەدەبی منداڵانی کوردستانە و تەواو!