تاريخ: ۹ مرداد ۱۴۰۴ ساعت ۱۰:۵۷ | بازدید: 1137 نظرات: 2 کد مطلب: 24736 |
تەنها بەهۆی ئەم شەربەتە خانە شێرپەنجەییەكان لە ماوەی ٤٢ ڕۆژدا مردن.
پیاوێكی ئوسترالی بە ناوی ڕودۆڵف برۆج، بەشێكی باشتری ژیانی بە گەڕان بەدوای چارەسەری شێرپەنجەدا بەسەر برد، دواجار دۆزییەوە.
ئەو شەربەتەی كە دۆزیویەتیەوە بەرگری جەستەت بەهێز دەكات و خوێنت لە پیسی پاك دەكاتەوە و وزەت پێدەبەخشێت. لە هەمووی گرنگتر بە ئاسانی خانە شێرپەنجەییەكان دەكوژێت.
زیاتر لە ٥٤ هەزار كەس ئەم شەربەتەیان تاقیكردۆتەوە و چارەسەری بۆ دەركەوتووە. دەبێت پرۆتینەكان نەهێڵین چونكە خانە شێرپەنجەییەكان خۆراكیان پێدەدەن. ئەو ڕێجیمەی كە باسی دەكەین دەبێت ٤٢ ڕۆژ بخایەنێت و لەسەر بنەمای چەوەندەر دروستكراوە، كە دەتوانێت شێرپەنجە لەناوببات و تەندروستی گشتیت باشتر بكات.
ئەم پیاوە پێشنیاری پەیڕەوكردنی ڕێجیمێكی تایبەت دەكات بۆ ماوەی ٤٢ ڕۆژ. پێشنیاری ئەوە دەكات تەنها چا و ئەو شەربەتە سەوزەیە بخۆنەوە كە داهێناویەتی. لەم ماوەیەدا خانە شێرپەنجەییەكان برسی دەبن و دەمرن.
پێكهاتە:
چەوەندەر: ٥٥% شەربەت
گێزەر: ٢٠%
كەلەرم: ٢٠%
پەتاتە: ٣%
ترێ: ٢%
ڕێنماییەكان:
تەنها پێكهاتەكان لەناو بڵەندەرێكدا تێكەڵ بكە و بەپێی پێویست بیخۆرەوە بۆ ماوەی ٤٢ ڕۆژ.
چەوەندەر: سەوزەیەكی زۆر خۆراكییە، ڤیتامینەكانی B1 و B2 و B6 و ترشی فۆلیك و فسفۆر و كالیسیۆم و مەگنیسیۆم و ئاسن و زینك و دژە ئۆكسانی تێدایە. هەروەها ئەنتۆسیانینەكان و ڕەنگی مەجنتا (فۆكسیا)ی تێدایە كە بەرپرسن لە ڕەنگەكەی. بەپێی توێژینەوەكان، چەوەندەر زۆر كاریگەرە دژی شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی خوێن.
هەروەها چەوەندەر ترشێكی ئەمینی بێتاینی تێدایە كە تایبەتمەندی دژە شێرپەنجە و دژە هەوكردن و پاككردنەوەی ژەهراوی هەیە.
ڕێژەی ترشی فۆلیك لە چەوەندەردا وای لێدەكات ببێتە خۆراكێكی نایاب بۆ خانمانی دووگیان. هەروەها جگەر و میزڵدان هان دەدەن و لە قەبزی دەپارێزن. هەروەها بۆ سەرئێشە و ئیسقان و گرژبوونی سوڕی مانگانە و كێشەی ئێسك و پێست زۆر سوودبەخشن