| تاريخ: ۱۳ آبان ۱۴۰۴ ساعت ۱۶:۸ | بازدید: 60 نظرات: 0 کد مطلب: 25262 |
شاروێران/ئاسەواری پردە ڕووخاوی "مەولانا" لە سەر ڕێگای قەرەشڵاغ بۆ خوڕخوڕە
ئەو پردە لەوانەیە لە سەردەمی ساسانێکان ساز کرابێ و دواتر لە ساڵەکانی ۱۲٥۰ هەتا ۱۲٥٥ هەتاوی بە دەست "مەولانا سادق" نۆژەن کرابێتەوە، پێشتر مەولانا چەند پرد و کاروانسەرای دیی لە ناوچەدا ساز کردبوو، و پردی مەولانا لە کۆڵباری خۆڕخۆڕە سێهەمین کاری خێرخۆازیی وی بوو کە بەداخەوە لە کۆتایی نۆژەن کردنەوەی پردەکەدا کە دو سەری پرد دەگەیشتە یەکتر و تەنیا دوو میتری مابوو، حەزرتی مەولانا نەخۆش دەبێ و دوای ماوەیەکی کەم وەفاتی فەرموو. بەداخەوە کەس پەیدا نەبوو کە پردەکە تەواو بکا و بە تێپەڕبوونی کات وردە وردە ڕووخا و ئێستا تەنیا بەردی پایەکانی ماوە. درێژای ٤٠ میتر و پانای ٧ میترە.
بە وتەی خودالێخۆشبوو سەید مستەفا نەبەوی؛ قەرار بوو ئەو پردە هاتووچۆی موکریانی ڕۆژئاوا بەو دیوی موکریانی ڕۆژهەڵاتدا ئاسان بکاتەوە و بە تۆکمەیەک کە قەرار بوو لێبدرێ، پردی مەولانا ڕاستەوخۆ دەچۆوە گوندی کۆسەکەرێز.
بەداخەوە شانی پردی مەولانا لە لایان چەند وەرزێڕی جیرانی تێک دراوە
|