| تاريخ: ۱۰ آذر ۱۴۰۴ ساعت ۱۲:۷ | بازدید: 19 نظرات: 0 کد مطلب: 25454 |
بارزانی لەسەر ناڵەی جودایی مامۆستا هێمن یادداشتی نووسی
لە نێو ئەو پێشانگایانەی بەشدار بوون چاپەمەنیی زاگرۆس و بڵاوگەی مانگ لە مەهابادەوە بەشدار بوون.
یەکێک لە ڕووداوەکانی پێشانگاکە، سەردانی مەسعود بارزانی بوو بۆ بەشە جیاوازەکان و چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەشداربووان. بەتایبەتی بارزانی سەردانی غوڕفەی مەهابادی کرد و چاوپێکەوتنێکی گەرمی لەگەڵ نوێنەرانی چاپەمەنیی زاگرۆس و بڵاوگەی مانگ ئەنجام دا. لەم چاوپێکەوتنەدا، بارزانی ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی ئەدەب و نووسەران و شاعیرانی کورد دەربڕی و یاداشتێکی لەسەر کتێبی "ناڵەی جودایی"، کە دیوانە بەناوبانگەکەی مامۆستا هێمن موکریانییە نووسی و واژۆی کرد.
کرانەوەی ئەم پێشانگایە لە زاخۆ، بە بەشدارییە بەهێزەکەی مەهابادەوە، دەتوانرێت وەک خاڵێکی وەرچەرخان لە بوژانەوەی بازاڕی کتێب و پتەوکردنی پردی فەرهەنگیی نێوان ناوچە جیاوازەکان لێک بدرێتەوە.
|