تاريخ: ۱۳۹۶ يکشنبه ۱۳ فروردين ساعت ۲۱:۲۶ بازدید: 4036      نظرات: 0      کد مطلب: 3571

ئافرەتێکی ئێرانی لە ھەولێر کوژرا


بە پێ هەواڵی هەواڵدەریی هاژە، پۆلیسی ھەولێر ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاشکرای کردووە، کە ئافرەتێکی بە ڕەگەز ئێرانی لە شاری ھەولێر کوژراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2/4/2017، پۆلیسی ھەولێر ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)دا بڵاو کردووەتەوە، وەک لە ڕاگەیاندراوەکەشدا ھاتووە: " شەوی ڕابردوو کاتژمێر ٢:٣٠ خولەک، پۆلیس بە بوونی ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی برایەتی ئاگادار کرایەوە.
 دوای گەیشتنیان بۆ شوێنی ڕووداوەکە، دەرکەوت کەوا ئافرەتێک بە ناوی(فرناس) بە ڕەگەز ئێرانی، دوای تەواوبوونی کار، لەگەڵ دوو ھاوڕێی دەچێتە دەرەوە، دواتتر دەمەقاڵێ لە نێوان ھاوڕێکانی بە ناوەکانی (س) و (س) ساز دەبێت. 
لە ئاکامدا گوللـەیەک لە نێوانیان دەردەچێت و بەر ئافرەتەکە دەکەوێت و ئافرەتەکەش لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەست دا".
پۆلیسی ھەولێر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ھێمای بۆ ئەوەش کردووە، کە دوای ڕووداوەکە، دوو ھاوڕێکەی کوژراوەکە لە شوێنی ڕووداوەکە ڕایان کردووە، تەرمەکەش ھەڵگیراوەتەوە و ڕەوانەی پەیمانگەی پزیشکی داد کراوە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو: "دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە، دادوەریش بڕیاری دا، ھەردوو تۆمەتبار بە پێی ماددە (٤٠٦) لە یاسای سزادانی عێراقی، بەند بکرێن".



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد