تاريخ: ۵ تیر ۱۴۰۵ ساعت ۱۷:۱۸ بازدید: 65      نظرات: 0      کد مطلب: 25932

ژمارەی نوێی دوو-وەرزنامەی «ڕەخنەی ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵان» بڵاو کرایەوە


تێکەڵبوونی ئەدەبیات و تەکنەلۆژیا لە جیهانی وشەوە تا ژیریی دەستکرد

بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین کە ژمارەی سێیەمی گۆڤاری دوو-وەرزنامەی «ڕەخنەی ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵان»، لەلایەن «وەشانخانەی ٤٩کتێب»ەوە بڵاو کرایەوە. ئەم ژمارە تایبەتە، کە بە هەردوو زمانی کوردی و فارسی ئامادە کراوە، تیشکی خستۆتە سەر تەوەری زۆر گرنگ و هاوچەرخانەی: «ئەدەبیاتی منداڵان و ژیریی دەستکرد».

لە سەردەمی گۆڕانکاریی خێرای تەکنەلۆژیادا، ئەم ژمارەیە بە قووڵی لە کاریگەرییەکانی ژیریی دەستکرد (AI) لەسەر خەیاڵدانی منداڵان و چۆنیەتیی مامەڵەکردنی ڕەخنەی ئەدەبی لەگەڵ ئەم دیاردە نوێیە دەکۆڵێتەوە. نووسەران و لێکۆڵەرانی بەشداربوو، شرۆڤەی ورد و شیکاریی قووڵیان پێشکەش کردووە بۆ تێگەیشتن لەم پەیوەندییە ئاڵۆزە و داهاتووی ئەدەبیاتی منداڵان لە سایەی تەکنەلۆژیادا.

ڕێگاکانی دەستخستنی گۆڤارەکە:

بۆ ئەوەی خوێنەران بتوانن بەئاسانی دەستیان بەم ژمارە بەنرخە بگات، دوو شێوازی جیاوازمان بۆ دابین کردووە:

وەشانی ئەلیکترۆنی (بێبەرامبەر): بە مەبەستی پەرەپێدانی کەلتووری ڕەخنە و زانست، فایلی تەواوی ئەم ژمارەیە بە شێوەی خۆڕایی بەردەستە. هەروەها دەتوانن لە داهاتوویەکی نزیکدا فایلی ئەلکترۆنیی هەر سێ ژمارەکە، لە ڕێگەی وێبسایتی فەرمیی «وەشانخانەی ٤٩کتێب» و ماڵپەڕی «چراوۆک»ـەوە،  یاخود لە پلاتفۆڕمە دیاریکراوەکانەوە دایبەزێنن.



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد