تاريخ: ۱۱ تیر ۱۴۰۵ ساعت ۱۲:۴۷ بازدید: 31      نظرات: 0      کد مطلب: 25958

چەندین ساڵ چاوەڕوانیی بێئاکام بۆ ئەسفاڵتی ڕێگای باگردان بۆ قەڵات سنان!

دەنگی خەڵک


​گەیاندنی خزمەتگوزاریی سەرەتایی وەک جادەی ئەسفاڵت بۆ گوندەکان، نەک تەنیا مافێکی سەرەتاییە، بەڵکوو گرینگترین هۆکارە بۆ گەشەی کشتوکاڵ و مانەوەی گوندنشینان لە سەر زێدی خۆیان. پشتگوێخستنی چەندین ساڵەی پڕۆژەی ئەسفاڵتکردنی ڕێگای باگردان تا قەڵات سنان، لەگەڵ دروشمەکانی ئاوەدانکردنەوەی گوندەکاندا یەکناگرێتەوە.

​دەقی پەیام و گلەیی هاووڵاتیی دانیشتووی ناوچەکە:

«سڵاو و ماندوو نەبن بۆ کاناڵی هاژە. ڕێگای "باگردان تا قەڵات سنان" چەندین ساڵە بڕیارە و بەڵێنیان داوە ئەسفاڵتی بکەن، بەڵام داخی گرانم تا ئێستاش هەر بە نیوەچڵی و بەڵێنی بێ‌کردار ماوەتەوە!

دۆخی جادەکە زۆر زۆر ناخۆش و خاپوورە؛ چاڵ و چۆڵی و دۆخی خراپی ڕێگاکە ژێروبەندی ئۆتۆمبێلەکانی لێ بڕیوین و هاتوچۆی ڕۆژانەی گوندنشینانی تووشی کێشەی جیدی کردووە. تکایە ئەم دەنگەمان لە هاژەدا بڵاو بکەنەوە، بەڵکوو بەرپرسانی ڕێگاوبان پڕۆژەکە لە کۆما دەربهێنن و ئاوڕێک لەم ناوچەیە بدەنەوە».

١۴٠۵٫٠۴٫١۱




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد