تاريخ: ۱۳۹۶ شنبه ۱۹ فروردين ساعت ۲۰:۳۲ بازدید: 1411      نظرات: 0      کد مطلب: 3612

کچێکی دارستانی لە هیند دۆزرایەوە


کچێکی تەمەن ٨ ساڵ لە هیند دۆزراوەتەوە کە لە دارستانە دوورە دەستەکاندا لە گەڵ مەیموونەکان ژیانی دەکرد و ناتوانێت وەکوو مرۆڤ بەڕێوەبڕوات یان قسە بکات.
بە راپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، ئەو کچە کە بۆ پێوەندی گرتن بەس دەقیژێنێت و بە چوار دەست و پێ ڕێ دەکات، لە دارستانە پارێزراوەکانی باهارایش لە باکووری هیند دۆزراوەتەوە.
دەزگا هەواڵدەریەکان نازناوی کچە دارستانیان داوەتێ. ئەو کەسنەی کە ئەو کچەیان دۆزیوەتەوە تێگەیشتوون کە لە گەڵ مەیموونەکاندا ژیان دەکات و وا دیارە کە بە تواوەتی تیایاندا ڕەحەتە.
کچە دارستانیەکە وا دیارە ٨ ساڵیەتی، پاش بەیدا بوونی گواستوویانەتەوە بۆ نەخۆشخانە و ئێستا دوو مانگە کە لەوێیە.
بە وتەی دۆکتۆر دی ک سینگ بەرپرسی بەشی پزیشکی نەخۆشخانەکە، ئەو منداڵە وەکوو ئاژەڵەکان هەڵسوکەوت دەکات و لە سەر زەویەوە چێشت دەخوات بەڵام پاش ڕەوتی دەرمانەکەی ئێستا دەتوانێت لە سەر دوو پێیەکەیەوە ڕێ بکات و بە دەستی چێشت بخوات. ئاڵبەت ئەو هێشتا ناتوانێت قسە بکات بەڵام لە قسەی کەسانی تر تێدەگات و تەنانەت پێدەکەنێتیش.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد