| تاريخ: ۲۸ شهریور ۱۴۰۵ ساعت ۱۹:۷ | بازدید: 43 نظرات: 0 کد مطلب: 26338 |
ڕۆمانی «گابۆر» لە نووسینی سەید قادر هیدایەتی لە لایەن چیا پەرویزپوور و حۆری مەلەکی بۆ سەر زمانی ئینگلیزی وەرگێڕدرایەوە و لەلایەن بلاڤۆکی سەربەخۆی «هەنار» لە ئەمریکا چاپ و بڵاو کرایەوە.
ئەم ڕۆمانە، بەرهەمێکی پۆست مۆدێرنە کە چیرۆکی ژیانی ئاسایی خەڵکی شارێکی کوردستان دەگێڕێتەوە.
تەکنیکی ئەم ڕۆمانە بە شێوەی وتووێژمێحوەر نووسراوە کە ئاست ناوەرۆک و چوارچێوەی ڕۆمان لەگەڵ ڕۆمانی «کۆڵنەدەر»ی ئێرنێست هێمینگۆی بەراوەرد دەکرێت.
شایانی ئاماژەیە کە سەید قادر هیدایەتی لە ڕەچەشکێنانی نەسلی سێهەمی ئەدەبیاتی مۆدێڕنی کوردی ئەژمار دەکرێت کە بە بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە ئەزموونێکی نوێی بە جیهانی ڕۆمانی کوردی بەخشیوە.
بێجگە لەم بەرهەمە هیدایەتی چەند ڕۆمانی دیکە وەک «گۆڕەشار»، «بەردینە» و... چاپ و بڵاو کردۆتەوە.
|