تاريخ: ۱۳۹۶ سه شنبه ۲۲ فروردين ساعت ۱۳:۲۶ بازدید: 1522      نظرات: 0      کد مطلب: 3633

گەورەترین قورئانی زێڕینی جیهان ڕوونوێنی کرا

گەورەترین قورئانی بە زێڕ و زیو نووسرای جیهان لە لایەن ئایەتوڵڵا جەوادی ئامولیەوە ڕوونوێنی کرا.


بە ڕاپۆرتی هاژە بە گێڕانەوە لە مێهر، گەورەترین قورئانی بە زێر و زیو نووسراوی جیهان بە دەستی ئایەتوڵڵا جەوادی ئامولیەوە لە شوێنی نێودەوڵەتی زانستە وەحیانیەکانی ئەسرا ڕوونوێنی کرد.

ئەم مامۆستایە پاش ڕوونوێنی لە ئەم ئاسەوارە هونەریە پڕ بایەخە وتی: کاری نووسینی کتێبی وەحی کارێکی پڕ بەرەکەتە کە خودای گەورە ئەم شانازیەی بە ئێوە داوە.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: لە خودای گەورە دەمەوێت دەرکی راستەقینە و کردەوە بە وتەکانی قورئان بداتە تەواوی ئۆمەتی ئیسلامی و ئەوەی کە بە قازانجی ئەم وڵاتەیە بەدی بێت.

ئایەتوڵڵا جەوادی ئامولی وتیشی: بە پێی وتەی قورئان، خودا قورئانی ناردە خوارەوە، بەڵما نە بە ئەو شێوەیە کە قورئانی ناردە خوارەوە، باران دەکەوێتە سەر زەوی بەڵام قورئانی پیرۆز وەکووگوریسێک وایە کە لایێکی بە دەستی خوداوەیە و کێشاویەتە خوارەوە هەر بەم بۆنەشەوەیە کە دەوترێت ئەم گوریسە بگرن؛ چونکوو مرۆڤ تەنیا  دەتوانێت گوریسێک بگرێت کە بەسراوەتە شوێنێکی پتەو و بەرزەوە.

شیاوی باسە کە ئەو قورئانە بە زیڕ و زیو نووسراوە لە لایەن ڕائین ئەکبەر زادەوە نووسراوە و لە لایەن مامۆستا عەسگەریەوە قەڵەم کاری بووە.





ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد