تاريخ: ۱۳۹۶ دوشنبه ۲۳ بهمن ساعت ۱۱:۷ بازدید: 1531      نظرات: 0      کد مطلب: 5095

ژمارە 202/203 گۆڤاری مەهاباد چاپ و بڵاوکرایەوە


بە پێی ڕاپۆڕتی پێگەی هەواڵیی هاژە ژمارە 203/202  گۆڤاری مەهاباد چاپ و بڵاوکرایەوە.
مودیر مەسئوول سەروتاری ئەم ژمارەیە بە "زمانی دایکی و یەکانگیری وڵات" لە سەردەمی ڕەزا شا تا ئێستا هێناوه‌ته به‌رباس و لێکدانەوه.
ئەحمەد بەحری هەنگاوەکانی ڕەزا شای لە "موتتەحیدولشکل" کردنی جل و بەرگی هەموو گەلانی ئێران و بنیاد نانی فەرهەنگستان شرۆڤه ده‌کات و دەڵێت: "ئەو فەرهەنگستانە دژی ئەسڵی پازدەی قانوونی ئەساسیی ئێرانە" بە جۆرێک کە ساڵی 1392 زۆربەی ئەندامانی بە ڕاشکاوی ڕایانگەیاند کە: "فێر کردنی زمانی دایک بە گەلانی ئێران مەترسییە بۆ سەر زمانی فارسی و تەنانەت پیلانە بۆ کاڵ کردنەوەی زمانی فەرمی لە ئێران‌دا".
مودیر مەسئوول لە سەر کار و چالاکییه‌کانی فەرهەنگستان کە تا ئێستاش هەر بەردەوامە دەڵێت: "دوای پەرە ئەستاندنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، توانای فەرهەنگستان بۆ داسەپاندنی وشە سازکراوەکانی لە کزی داوە."
ئەحمەد بەحری لە درێژەدا تیشک دەخاتە سە‌ر پێداگری گەلان بە زمانی خۆیان و دەنوسێت: "بە دوای پێداگریی پتریی گەلانی غەیرە فارس بۆ خوێندنی زمانی دایک لە پەنا زمانی ڕەسمی و دژایەتی کردنی ئەم ناوەندە، دووەم گرفتی فەرهەنگستان دەستی پێکرد."
بەحری لە کۆتایی‌دا لە سەر خوێندنی زمانی دایکی ئەوە وەبیر فەرهەنگستان و دەسەڵات و خەڵک دێنێتەوە کە: "خوێندن بە زمانی دایک لە وڵاتێکی فرەنەتەوەیی وەک ئێران نەک مەترسیی نییە بۆ زمانی فارسێ، بەڵکوو سەرچاوەیەکی لەبڕان نەهاتوویە بۆ دەوڵەمەند کردنی زمانی ڕەسمی" 
وتارەکانی ئەم ژمارەیە وەک جارانی پێشوو به‌شه‌کانی ئەدەبی، کۆمەڵایەتی، هونەری له‌خۆ ده‌گرن. به‌شی کوردی لە 13 وتار و به‌شی فارسی لە 8 وتار پێکهاتووه، کە فایلی "کەونەنیشتمان" و "شێعر"یش لە به‌شی کوردی دان.
 
وتارە کوردییەکان بریتین لە:
زمانی دایکی و یەکانگیری وڵات / مودیر مەسئوول
مامۆستا عەبدولڕەحمان شەڕەفکەندی / بارزان شەڕەفکەندی
ڕانییە و پشدەر لە سەفەرنامەی مارک سایکس‌دا / ئاوات سەید ئەحمەد
لە پێناو زمانی کوردی‌دا / ئەحمەد بەحری
جەناب سەرهەنگ / کەریم سۆفی مەولوودی
پێشانگایەکی جیاواز / و: سوارە فتووحی
وەرزشوانانی سەرکەوتوو / سەید محەممەدئەمین شێخ‌مەندی
"داڵە جە ئەڵوەند کۆهان کەرد پەرواز" / لەتیف سوڵتانی
جەغزی با و بیرگە لە جەمشیدخانی مامم‌دا / هێرۆ کەریمی
بەیتی سەید عەتا کەل / سوڵتانی
پێشانگای کەم‌ئەندامان لە مەهاباد / تەهمینە سپێهرەددین
کەونەنیشتمان / مەهاباد
شێوازی هاوسەنگی لە شێعری نالی‌دا / عەتا ئەولیایی
شێعر 
خانمی وسووکەند / سەید محەممەد سەمەدی
وتارە فارسییەکان بریتین لە:
نامە‌ای از سید قادر جعفری
منشات میرزا یوسف ساوجبلاغی /عزیز یوسفی
چلچمە بزرگترین ذخیره‌گاه آب ایران / سلام اسماعیل سرخ
تپە دنخە استقراری 5000 سالە در دشت اشنویە / آسو عبدی
مروری بر نوشته‌ها و زندگی عبدالقادر طبیب / محسن مولودی
فرهنگ استعفا / سید مسعود سعیدی
اطلاع‌رسانی اتاق اصناف مهاباد / قادر حبیبی
خشنونت در خانوادە و تاثیر... / معاونت اجتماعی فرماندهی انتظامی مهاباد
وێنەی ڕووبەرگی ئەم ژمارەیە لە یەکێک لە وێنەکانی ئەنۆر یوسفی هەڵبژێردراوە.



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد