تاريخ: ۱۳۹۶ چهارشنبه ۲۳ اسفند ساعت ۹:۳۱ بازدید: 2691      نظرات: 0      کد مطلب: 6277
بە بۆنەی سەری ساڵی نوێ//

هونەرمەند شۆڕش مەحموودی دوو ئاهەنگ بڵاو دەکاتەوە


بە پێی هەواڵیی هەواڵدەریی هاژە هونەرمەند شۆڕش مەحموودی بە بۆنەی سەری ساڵی نوێ دوو ئاهەنگ بڵاو دەکاتەوە.
لە سەر بڵاوکردنەوەی ئەم دوو ئاهەنگە هونەرمەند شۆڕش مەحموودی بە هەواڵنێری هاژەی گووت: تڕاکی یەکم "ڕەنجی بێوەرمی"یە کە گۆرانییەکی کۆنی مامۆستا عەلی مەردانە و تڕاکی دووهەم مێلۆدێکی فۆلکلۆریی بە نێوی "بەهار هاتەوە" کە لەگەڵ ئاهەنگی "ئەی نازدار عمرم نازدار"ی هونەرمەندی خواڵێخۆشبوو مامۆستا قالە شین تێکەڵمان کردۆتەوە کە بە هاوکاری هونەرمەندان ساسان سەمەدی بە که‌مانچە و ئەمیر ڕەحمەتی بە دیوان بە چەشنی ڕاستەوخۆ تۆمار کراوە.
ناوبراو لە درێژەدا ڕاگەیاند: ئەگەر تا سەری ساڵ بتوانین بگەینێ ئەوە بە دڵنیاییەوە کلیپ بۆ هەر دوو  ئاهەنگەکە ساز دەکرێت. تایمی  گۆرانی "ڕەنجی بێوەرم" 4 خولەکە کە حاڵەتێکی خەمگینی هەیە و بۆخۆشم لە کوکی خوارێ گووتوومەتەوە و مێلۆدی فۆلکلۆرەکە 7 خولەکە کە تێمێکی مەیلەو شاد لە خۆ دەگرێ.
مەحموودی لە سەر تۆماری ئەم دوو  ئاهەنگە دەڵێت: بۆ گۆرانی "ڕەنجی بێوەرم" چەند جەلەسەیەک تەمرین و پێداچونەوەمان کردووە و دواتر تۆمارمان کردووە، بەڵام بۆ گۆرانی "بەهار هاتەوە" بڕیارمان‌دا فی‌البداهە بیڵێن و هیچ تەمرین و تۆمارکردنێکی بۆ نەکەین، بەڵام بە پێی ئەوەی کە لەگەڵ کاک ساسان و کاک ڕەحمەتی زۆر پێکەوە دانیشتووین و لێکتر حاڵین بڕیارمان‌دا ئەو کارە ئاوا بکەین و بەو شێوە تەواوی بکەین.
ناوبراو لەسەر دانانی کۆنسێرت و بەرنامەکانی داهاتووی دەڵێت: دانانی کۆنسێرت تێچووی زۆری پێویستە و لە ناوچەی ئێمە ئەو جۆرەی کە دەبێ ببێ بەداخەوە بایەخ بە کۆنسێرت نادرێ. من دەراوی ڕوونی کارەکانم زۆرتر لەو کلیپانە‌دا دەبینم، تا بەو جۆرەی حەولێک بدەین خەڵک بەرەو بەشداری لە کۆنسێرت هان بدەین. من بۆ خۆم وەک شەخس کلیپم زۆر پێ گرینگ نێ، بەڵکوو ئەوە "دەنگە دەبێ جێ بکەوێ"، بەڵام دنیای ئەمڕۆ وای لێهاتووە کە تا کلیپ ساز نە‌کەیی ناناسرێیت.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد