تاريخ: ۱۳۹۶ جمعه ۲۵ اسفند ساعت ۱۴:۵۹ بازدید: 1867      نظرات: 0      کد مطلب: 6290

کڕین و فرۆشتنی زەوی لە ناوچە جێ ناکۆکەکان قەدەغە کرا


بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی هاژە وەزارەتی کشت و کاڵی عێراق فروشتنی زەوی کشت و کاڵی لە ناوچە جێ ناکۆکەکانی بە تەواوی قەدەغە کرد.

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بە لە میانەی ڕاگەیەندراوێک داوای راگرتنی هەر رێوشوێنێکی ئیداری و یاسایی دەکات لەسەر زەوییە کشت و کاڵییەکانی کەرکووک ئەنجام دەدرێت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕاگەیەندراوەکە بە ژمارەی ۵۷۴۴ لەرۆژی ۲۲-۲ ەوە دەرچووە و واژی محەممەد کەریم جاسم بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتەکەی لە سەرە و ئاراستەی فەرمانگەی کشتوکاڵی کەرکووک کراوە، سەرچاوەیەکی تایبەت لە فەرمانگەی کشتوکاڵەوە لەمبارەوە وتی: نووسراوەکە چەند رۆژێکی کەمە گەیشتووەتە فەرمانگەکەیان و لەدوای گەیشتنی ئەو نووسراوە بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سەردانی بەغدای کردووە، بۆ ئەوەی کاری پێ نەکرێت و هەڵوەشێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکە  ئاماژە بە داواکاری پەرلەمانتار شاخەوان عەبدوڵڵا کراوە، شاخەوان عەبدوڵڵا ، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق کە لەمبارەوە ڕاگەیاند: ئەو کە سەردانی وەزیری کشتوکاڵی کردووە دڵنیایی پێداوە، هەموو ئەو زەوییانەی کێشەی موڵکدارییان لەسەرە رێوشوێنی ئیدارییان لە سەر جێبەجێ ناکرێ و هیچ کەسێک ناتوانێ لە خاوەنە راستەقینەکانیان بسێنێتەوە و بیداتە کەسانی دیکە، لە سەر رۆشنایی ئەو داواکارییەی ئەوانیش ئەو نووسراوە کراوە. 

شاخەوان عەبدوڵا زیادی کرد: نە بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکووک و نە هیچ کەسێک ناتوانێ ئەو نووسراوە پەکبخات و کاری پێنەکات، بۆیە ئەگەر پڕۆسەی دەرکردنی کورد لەسەر زەوییەکانیان بەردەوام بێت، لێی بێدەنگ نابین.

پێی مادەی ۱۴۰ کەرکووک وچەند ناوچەیەکی دیکە بە جێگەی ناکۆک ناسراون کە دەبێت بە هاڵبژادن سنوورەکانیان ڕوون بکرێتەوە.
سەرچاوە: مێهر




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد