تاريخ: ۱۳۹۷ جمعه ۷ ارديبهشت ساعت ۱۸:۳۹ بازدید: 2233      نظرات: 1      کد مطلب: 6459

كه‌مپه‌ینی ئازادی بۆ دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ


بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی هاژە ئه‌مڕۆ 48 ڕۆژه له‌ ١١ی ئاداری ڕابردووه‌وه‌‌ كه‌ دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ به‌ نایاسایی زیندان كراوه‌ و ڕۆژ به‌ ڕۆژ بارودۆخی ته‌ندرو‌ستیی جه‌سته‌یی و ده‌روونی به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت. 
له‌ چه‌ند نامه‌یه‌كی ده‌ستنووسدا كه‌ له‌ ڕێگه‌ی منداڵه‌كانی دكتۆر فه‌رهاد ناردوویه‌تیه‌ ده‌ره‌وه‌ باس له‌ خراپی بارودۆخی خۆی ده‌كات كه‌ له‌و به‌ندیخانه‌ی كه‌ لێیه‌تی شوێنی مانه‌وه‌ی پیسه‌ و هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی تێدا نییه‌، له‌گه‌ڵ بكوژ و تاوانبارانی ترسناك‌ به‌ند كراوه‌. له‌ ئێستاشدا زۆر به‌ زه‌حمه‌ت رێگه‌ ده‌درێت منداڵه‌كانی ببینێت. جگه‌ له‌مانه‌ش ئێستا دكتۆر فه‌رهاد به‌بێ پارێزه‌ره‌. 
ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و لێدوان و قسانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌سه‌لمێنێت كه‌ ڕایگه‌یاندبوو گوایه‌''دۆخی دكتۆر فه‌رهاد باشه‌ و هیچ كێشه‌یه‌كی نییه‌. 
له‌ به‌شێك له‌ لێدوانه‌كاندا پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ڵێت''دكتۆر فه‌رهاد له‌سه‌ر داوای بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌ستگیر كراوه‌ و له‌ به‌ندیخانه‌ هێڵراوه‌ته‌وه‌'' 
له‌ به‌دواداچوونه‌كانماندا نامه‌ی برا و خوشكه‌كانی دكتۆر فه‌رهادمان ده‌ستكه‌وت. نامه‌كه‌ ئاراسته‌ی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌. یاساناسان ده‌ڵێن ئه‌و نامه‌یه‌ هیچ هێزێكی یاسایی نییه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ له‌و نامه‌یه ده‌ستنووسه‌ی دكتۆر فه‌رهاد كه‌ دوێنێ بڵاوكرایه‌وه‌، باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ دادوه‌ر بڕیاری داوه‌ ڕۆژی 19ی ئه‌م مانگه‌ ئازاد بكرێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێسته‌ ئازاد نه‌كراوه‌ و به‌ نایاسایی له‌ به‌ندیخانه‌ هێڵراوه‌ته‌وه‌.
ئێمه‌ وه‌كو كه‌مپه‌ینی ئازادی بۆ دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ، داوا له‌ ئازادیخوازانی كوردستان، میدیاكان، رۆژنامه‌وانان، نووسه‌ران و هه‌موو هاووڵاتییان ده‌كه‌ین كه‌ هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و ناڕه‌زایی ده‌رببڕن و فشاری زیاتر له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پۆلیسی هه‌ولێر و ده‌زگای دادوه‌ری دروست بكه‌ن. هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ین كه‌ ئازادیخوازان به‌ گردبوونه‌وه‌ و خۆپێشاندانی به‌رفراوان داوای ئازادكردن و چاره‌سه‌ركردنی دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ بكه‌ن. 
داوا ده‌كه‌ین دوای ئازادكردنی، دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، یاخود له‌ شوێنێكدا كه شیاوبێ بۆ چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی دابنرێت و دكتۆری تایبه‌تی بۆ دابین بكرێت و چاره‌سه‌ری پێویستی له‌سه‌ر ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ بكرێت. 
له‌ كه‌مپه‌ینی ئازادی بۆ دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وام داین له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك پارێزه‌ری خۆبه‌خش له‌ هه‌ولێر به‌نیازی دروستكردنی گرووپی پارێزه‌رانی خۆبه‌خش بۆ داكۆكی له‌ دكتۆر فه‌رهاد. 
له‌ ئێستادا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا و ئه‌مریكا و كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ده‌یان رێكخراوی جیهانی له‌ په‌یوه‌ندیداین بۆ دروستكردنی فشاری زیاتر له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم. 
لێره‌وه‌ به‌ هه‌موو هاووڵاتییانی كوردستان و كوردانی دیاسپۆرا ڕاده‌گه‌یه‌نین كه‌ ئێمه‌ تا ئازادكردنی دكتۆر فه‌رهاد هه‌وڵه‌كانمان چڕ ده‌كه‌ینه‌وه‌.
لیستی یەکەمی نووسەران، هونەرمەندان، چالاکانی مەدەنی و ڕۆژنامەوانانیی پشتیوانی کەمپەینی گۆڤاری شی لە سەر داکۆکی گشتی ئازادی بۆ فەرهاد پیرباڵ
١- بەختیار عەلی -ڕۆمان‌نووس-
٢- عبدالله کیخسروی -وەرگێڕ و ڕۆمان‌نووس-
٣- د. بەختیار سەجادی -توێژەری ئەدەبی و مامۆستای زانکۆ-
٤- د. هاشم ئەحمەدزاده -توێژەری ئەدەبی و مامۆستای زانکۆ-
٥- یوونس ڕەزایی -شاعیر-
٦- لەیلا ساڵحی -شاعیر-
٧- ڕەزا عەلیپوور -شاعیر-
٨- بەیان عەزیزی -شاعیر و توێژەر-
٩- ئەیاز سیاوەشان -شاعیر و وەرگێڕ-
١٠- دلاوەر قەرەداغی -شاعیر-
١١- د. بەهروز چەمەن‌ئارا -توێژەری ئەدەبی و چیرۆکنووس-
١٢- د. حامد کۆنەپۆشی -توێژەر و مامۆستای زانکۆ-
١٣- ئازادە کەیخوسرەوی -نووسەر-
١٤- د. موحەممەد ڕەحیمیان -توێژەر و مامۆستای زانکۆ-
١٥- عادڵ ئەعزەمی -شاعیر، توێژەر-
١٦- فریا یوونسی -نووسەر، ڕۆژنامەوان-
١٧- شەوبۆ موحەممەدیانی -ڕۆژنامەوان-
١٨- د. ئیبراهیم ئیسماعیل‌پوور -شەماڵ- شاعیر-
١٩- ساڵە سووزەنی -شاعیر-
٢٠- ناسر فەتحی -چیرۆکنووس-
٢١- ڕووناک شوانی -نووسەر، سوێد-
٢٢- ئیبراهیم ئەحمەدی‌نیا -شاعیر-
٢٣- قادر نیازی -شاعیر، ڕۆژنامەوان-
٢٤- فەرهاد چۆمانی -ڕۆمان‌نووس-
٢٥- کەماڵ ئەمینی -شەنگالی- شاعیر-
٢٦- ڕێبوار کەریمی -نووسەر، وەرگێڕ، ڕۆژنامەوان-
٢٧- فەرهاد موحەممەدجانی -ڕۆژنامەوان-
٢٨- ڕەحیم عەبدولڕەحیم زاده -چیرۆکنووس، شانۆکار، توێژەر-
٢٩- هەرمان وەتمانی -شاعیر، ڕۆژنامەوان-
٣٠- کاوان محەمەدپوور -توێژەر، ڕۆژنامەوان-
٣١- ئەمیر سڕاجەددین -ڕۆژنامەوان-
٣٢- هوومایوون عەبباسی -ڕۆژنامەوان-
٣٣- نیروان ڕەزایی -وەرگێڕ، فۆتۆکار، ڕۆژنامەوان-
٣٤- خاڵە ڕەوف جەهانی -شاعیر، وەرگێڕ-
٣٥- عادڵ قادری -توێژەر، ڕۆژنامەوان-
٣٦- ڕووناک شوانی -نووسەر، سوێد-
٣٧- فواد جەهانی -شاعیر و چالاکی ئەدەبی-
٣٨- هێمن عەبدوڵڵاپوور -چیرۆکنووس-
٣٩- ڕەزا کەریم‌مجاور -وەرگێڕ-
٤٠- هەژار نوورانی -شاعیر، ڕۆژنامەوان-
٤١- عەتا وەلەدی -شاعیر-
٤٢- زانکۆ یاری -توێژەر، وەرگێڕ، ڕۆژنامەوان-
٤٣- ئەرسەلان چەلەبی -شاعیر-
٤٤- ڕزگار بەهاری -ڕۆژنامەوان-
٤٥- سروە مەجیدی -چیرۆکنووس-
٤٦- مانیا ڕەزایی -نووسەر-
٤٧- ساماڵ ئەحمەدی -شاعیر و وەرگێر و ڕۆژنامەوان-
٤٨- ئەییوب محەمەدنژاد -ڕۆژنامەوان، گۆڤاری ڕوانگە-
٤٩- هێمن شەریف نیا -شاعیر-
٥٠- عەلی سۆهرابی -شاعیر-
٥١- مێهدی جەوانمەردی -شاعیر-
٥٢- شۆڕش مورادیانی -ڕۆژنامەوان-
٥٣- سالار پوورمەند -چیرۆکنووس-
٥٤- فەڕشید ڕۆستەمی -وەرگێڕ و نووسەر-
٥٥- ئەشکان عەبدوڵڵاهی -شانۆکار، سینەماکار-
٥٦- عەبدوڵڵا ڕەزایی -چالاکی مەدەنی-
٥٧- بیژەن ڕەحمانی -شاعیر-
٥٨- سارا خوسرەوی -فۆتۆکار-
٥٩- هەژیر مامش -شاعیر-
٦٠- کەژێ حەسەنی -چالاکی مەدەنی-
٦١- چیا سەرسپی -چالاکی مەدەنی-
٦٢- ئومید شادئەزوەن -شاعیر-
٦٣- خورۆش -شاعیر-
٦٤- هێرش یاسین -نووسەر، هەولێر-
٦٥- جەمشید بەهرامی -نووسەر و دەرهێنەری سینەما-
٦٦- ئامانج خزری -شاعیر-
٦٧- مەحیا میکائیلی -چالاکی مەدەنی-
٦٨- دانیال موسونی -شاعیر-
٦٩- ڕەحمەت جەلالی -ڕۆژنامەوان-
٧٠- سەیید ئەییوب قەوامی -شاعیر-
٧١- هادی ڕەحیمی -شاعیر-
٧٢- غەفوور پیرزادە -شاعیر-
٧٣- فەرهەنگ کامکار -چالاکی فەرهەنگی
٧٤- حسەین جەوانشیری -پاشای باران، شاعیر-
٧٥- کامیل ئەفشار -شاعیر-
٧٦- دڵشاد هیوا -وەرگێڕ و مامۆستای زانکۆ-
٧٧- ئاوارە عومەر بابەکر -نووسەر-
٧٨- ڕێبوار موحەممەدی -چالاکی مەدەنی-
٧٩- ئەحمەد موحەممەدی -چالاکی مەدەنی-
٨٠- فریاد ئەحمەد -شانۆکار-
٨١- موحەممەد موحەممەدی -چالاکی مەدەنی-
٨٢- عەلی باپیری -چالاکی مەدەنی-
٨٣- عەلی موستەفا خۆشناو -نووسەر و ڕۆژنامەوان-
٨٤- محمد محموود -شاعیر-
٨٥- ڕەزا عەلایی -دەرهێنەری سینەما-
٨٦- شادی ڕەحمان‌پوور -شاعیر-
٨٧- ئامانج خزری -شاعیر- 
٨٨- محمد توفیق مشیرپناهی -چیرۆکنووس، ڕۆژنامەوان-
٨٩- ئارام فەتحی -شاعیر-
٩٠- تەرانە موحەممەدی -شاعیر-
٩١- سامی ساڵحی -شاعیر-
٩٢- هاوار ڕەحیمی -چالاکی مەدەنی-
٩٣- بەدیع موحەممەد نژاد -چالاکی ژینگەپارێزی-
٩٤- دەبان زەهاوی -چالاکی مەدەنی-
٩٥- سەید عەزیز عەلەوی -چالاکی مەدەنی-
٩٦- ڕامان غەفووری -شاعیر-
٩٧- هادی تەبەرزەدی -چالاکی مەدەنی-
٩٨- ئیسماعیل ئیسماعیل زادە -شاعیر و وەرگێڕ، نۆروێژ-
٩٩- هەژار مەحموودی
١٠٠- سەیوان ئەحمەدپەناه
١٠١- هێمن مێنبەری
١٠٢- مێهدی مامەندی - قوتابی زانکۆ-
١٠٣- سەربەرز ئەحمەدی -چالاکی مەدەنی-
١٠٤- ئاکۆ حوسەین‌پوور -ڕۆژنامەوان-
١٠٥- موحەممەد فەرەج‌زاده -فیلمساز-
١٠٦- کیانووش موحەممەدی -شانۆنامە‌نووس-
١٠٧- د. سەنا حەسەن -توێژەر و مامۆستای زانکۆ-



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

aran adib ۱۳۹۷/۲/۷
azady bo frhad pyrbal

نظر خود را براي ما ارسال كنيد