تاريخ: ۱۳۹۷ شنبه ۲۶ خرداد ساعت ۱۳:۱۳ بازدید: 2470      نظرات: 1      کد مطلب: 8630

دە سوودی خواردنی کاھو


کاهو یەکێک لە گیا خۆراکیانەیە کە زۆر جار لەگەڵ تێشتی دەخورێت و گەلێک سوودمەندی باشی هەیە. تاقمێک لەو سودمەندیانە بریتین لە:

1- کاھو یارمەتی دابەزانی پلەی گەرمی لەش دەدات و ھەروەھا یارمەتی دەردانی ئارەقێکی زۆری لەش لە کاتی ماندوو بوون دەدات.

2- مرۆڤ لە تینوبوون دەپارێزێت، بۆیە لەکاتی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بە تایبەتی لە ھاویناندا دەتواندرێت سوودی لێوەربگیرێت.

3- جەرگ چالاک دەکات و ڕێگا لە توشبوون بە زەردووی دەگرێت.

4- کاھو دەوڵەمەندە بە خوێی کانزا و لە  توانای دایە ئەو ترشییە کە بەھۆی خواردنی خۆراکی چەور و ترشەوە مرۆڤ تووشی دەبێت کەم بکاتەوە، ھەر وەھا یارمەتی پاک کردنەوەی خوێنیش دەدات.

5- چارەسەری برینی چاو و ھەڵنووسانی چاو دەکات، بینین بەھێز دەکات ئەوەش بۆ گرینگی ڤیتامین "A" لە کاھودا دەگەڕێتەوە.

6-لە توانایدا ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ لە خوێندا دابەزێنێت.

7-کاھو دەوڵەمەندە بە بیتاکارۆتین و ڤیتامین "C" و E ئەم ڤیتامینانە لە توانایان دایە لەش لە ژەھر پاک بکەنەوە، ڕێگری لە دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری پێش وەختە بگرێت و ئەگەری توشبوونی مڕۆڤیش بە نەخۆشیە درێژخایەنەکان و شێرپەنجە کەم کاته‌وە

8- کاھو سوودێکی کاریگەر و زۆری ھەیە لە پارێزگاری کردنی تەندروستی ئێسک، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین K لە کاھوودا، سوودێکی زۆریش بە شانەکانی ئێسک دەگەیەنێت، کاھوو پێشی دەگوترێت "پڕۆتینی ئێسک" چونکە سەرچاوەیەکی باشە بۆ کەلیسیۆم و فۆسفۆڕ ئەژمار دەکرێت کە دەورێکی گرینگیان لە  دروست کردنی ئێسک هەیە.

9- قژ بەھێز دەکات و ڕێگری دەکات لەوەی تووشی وەرین ببێت.

10- ڕێژەیەکی بەرز لە پۆتاسیۆمی تێدایە خواردنی یارمەتی دابەزانی خەستی خوێن دەدات.

 




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

Sirvan ۱۳۹۷/۳/۲۶
عالی بود

نظر خود را براي ما ارسال كنيد