تاريخ: ۱۳۹۷ دوشنبه ۲۶ شهريور ساعت ۱۴:۸ بازدید: 4134      نظرات: 0      کد مطلب: 10085

ژیاننامەی هونەرمەندی فۆلکلۆری کورد "ڕەسووڵ نادری"


نادر نادرزادەئەقدەم ناسراو بە "ڕەسووڵ نادری" ساڵی ١٣١٢ی هەتاوی لە ئاوایی "ئوزونتاش" بەشی خەلیفانی شاری مەهاباد، لە دایک بووە. پازدە ساڵی تەمەن دەبێت کە دەست دەکا بە گۆرانی گوتن، باوکیشی حەیران و بەیتی زۆر زانیون. نیشتەجێی ئاوایی کانی‌سێو دەبێ و هەر لەوێ لە تەمەنی بیست و شەش ساڵیدا زەماوەند دەکات. ساڵی ١٣٤٧ی هەتاوی بە تاوانی دژایەتی دەگەڵ ڕژیمی شاهەنشاهی بە ماوەی سێ ساڵ دەسبەسەر دەکرێ. هەر لە گرتووخانە چوار پۆلی وانەی سەرەتایی تەواو دەکات و ساڵی ١٣٥١ی هەتاوی ماڵی دێتە شاری مەهاباد.

کاک ڕەسووڵ، حەیران و بەیت و گۆرانی کوتۆتەوە و نەقڵەکانی بە ناوبانگن. زۆر شتان لە "سەید عەلی سەردەشتی" فێر بووە. هەڵبەت "ڕەسووی نادری" زۆرتر بە نەقڵەکانی ناسراوە و وەک بۆخۆی باس دەکا ئەم نەقڵانە یا بەسەر خۆی هاتوون یان دیتوونی و بیستوونی.

سەردەمی حکومەتی پاشایەتی هاوکاری فەرهەنگ و هونەری مەهاباد بووە، لە کۆڕەکانی بەیت و حەیران، لە پارێزگا و شارەکانی دیکەی ئێران بەشداری کردووە، هەروەها لە چەندین سەتەلایتی کورد بانگهێشتن کراوە و بەرنامەی بەڕێوە بردووە.

شایانی ئاماژەیە کە هونەرمەند "ڕەسووڵ نادری" ڕۆژی بیست و شەشی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی پاش ماوەیەک نەخۆشی لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

 
سەرچاوە: هەرمان وەتمانی - زانکۆ خەلیفە، فەرهەنگی ئاواییەکانی مەهاباد، نەشر همایش دانش، ١٣٨٨ی هەتاوی 



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد