له ساڵ‌دا به ده‌یان زمان بۆ هه‌میشه له ناو ده‌چن!
له‌ناوچوونی زمان، لەناوچوونی نه‌ته‌وه‌یه!
لە ڕوانگەی فەلسەفەی زمان، زمان تەنیا ئامرازێکی گەیاندنی پەیام نییە؛بەڵکوو چوارچێوەی پێکهاتنی مانا و وێناکردنی جیهانە. لە ئەندێشەی هایدەگێردا، مرۆڤ لە «ماڵی زمان»دا نیشتەجێیە؛بەم مانایە کە هەموو ئەزموونی بوون لە ڕێگەی زمانەوە ڕێکدەخرێت.زمانی دایکی،وەک یەکەم سیستەمی ماناسازی،بنەمای پێکهاتنی هۆشیاری و ناسنامەی تاک و کۆمه‌ڵگایه.
که‌واته زمانی دایکی یه‌کێ له گرینگ‌ترین ئامرازه کانی پێکهێنانی شووناسه.به وته‌یه‌کی‌تر،زمانی دایکی ده‌لاقه‌یه‌که له‌و ڕۆانگه‌یه‌وه مرۆ له گه‌ڵ جیهان و سرووشت و کۆمه‌ڵگادا په‌یوه‌ندی ساز ئه‌کات.هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه بوونی خۆی ده‌سه‌لمێنێ و بنه‌مای شووناسی خۆی داده‌مه زرێنێت.
له ڕۆانگه‌ی هێرمێنۆتیک و فینۆمینۆلۆژیا، ئەزموونی مرۆڤ پێش-ڕێزمانی نییە؛ بەڵکوو هەموو تێگەیشتنێک لە ژێر کاریگەری «ئاسۆی مانا»ی زمانی دایکیدایە. واته مرۆ به‌ده‌ر له جغزی زمانی دایکی بوونی نیه.هه‌ر وه‌ک وێتگێنشتاین ده‌ڵێ؛ سنوورەکانی زمان، سنوورەکانی جیهان دیار ئه‌کا
له‌م ڕوه‌وه و له کۆمه‌ڵگای پێشکه‌وتوودا که ڕه‌هه‌نده جۆاراوجۆره‌کانی زانست و مه‌عریفه‌ت له‌و په‌ڕی پێشکه‌وتووییدایه، ته‌نیا ئاخاوتن به زمانی دایکی کاریگه‌ر نیه و ڕووخساندنی هه‌لی خوێندن و نووسین به زمانی زگماکی نه‌ک هه‌ر له بۆاری زانستی و کۆمه‌ڵناسیه‌وه هه‌ڵگری فانکسیۆنی جۆراوجۆره، به‌ڵکوو مافێکی حاشاهه‌ڵنه‌گری مرۆییه. هه‌ر جۆره نیزامی په‌روه‌رده‌یه‌ک که ئه‌م ئه‌سڵه سه‌ره‌کیه له به‌رچاو نه‌گرێت، هاوکات به بۆچوونی بۆردیۆ، زه‌بر و زه‌نگی سه‌مبۆلیکی به کارهێناوه واته (symbolic violence) و مافی مرۆی خستۆته ژێر پێ و له ڕاستیدا په‌روه‌رده‌یه‌کی سه‌قه‌ت و نه‌زۆک و خه‌سیوه.
له ڕاستیدا جیهانی مۆدێرن و ئامراز و تکنۆلۆژیای پێشکه‌وتوو و هاوچه‌رخ له ئاست زمان و وێژه‌ی گه‌لان،به‌تایبه‌ت زمانی دایکی ئه‌و که‌مینه نه‌ته‌وانه‌ی که ته‌یار نین به پشتگری ده‌م و ده‌زگای ده‌وڵه‌تی و به‌تایبه‌ت ناچنه بۆاری نوسین و وه‌ک زمانی ڕه‌سمی له قوتابخانه ناوترێنه‌وه، دراوێکی دوو به‌ره!واته هاوکات هه‌م هه‌لێکی گونجاوه بۆ بوژاندنه‌وه و په‌ره‌پێدان، بۆ نمونه ڕۆڵی تۆڕه‌که‌مه‌ڵایه‌تیه‌کان له بۆاری گه‌شه‌ی زمانی دایکی زۆر به‌رچاوه،له ڕوویه‌کی‌تره‌وه مه‌ترسی زۆر گه‌وره هه‌یه له‌سه‌ر لاواز بوون و تێاچوون و له‌ناوچوونی زمانی دایکی زۆرێک له که‌مینه نه‌ته‌وه‌یه‌کان.
جا بۆیه لێره‌دا دووپات و سێ‌پات‌کردنه‌وه‌ی ڕۆڵی په‌روه‌رده به زمانی دایکی ده‌رده‌که‌وێ.داخۆازی بۆ په‌روه‌رده به زمانی دایکی ده‌بێ ببێ به ویستێکی گشت‌گیری یاسایی و ئه‌خلاقی و مرۆڤی. چوون توێژینەوەکانی زانستی پەروەردە و سایکۆلینگویستیک (واته زمان‌ناسی ده‌روون‌ناسی، کۆمه‌ڵناسی) دەسەلمێنن کە فێربوون بە زمانی دایکی به‌تایبه‌ت لە قۆناغی سەرەتایی‌دا، پشتیوانییەکی کاریگەره بۆ پەرەپێدانی توانای بیرکاری،خوێندنەوەی ڕەخنەیی و توانایفێربوونی زمانەکانی تر. بە پێچەوانەوە،نەبوونی پەروەردەی ڕەسمی بە زمانی دایکی دەبێتە هۆی دابەزینی هەست بەخۆباوەڕی و درووستبوونی نایەکسانیی کۆمەڵایەتی ودیارده‌یه‌کی دژی مافی مڕۆیه.
به هیوای ئه‌و ڕۆژه‌ی هیچ مناڵێک له گۆی زه‌وی له مافی خوێندن و نوسین به زمانی دایکی بێ به‌ش نەبێت.
ده‌بێ ئه‌م ڕاستیه له‌به‌ر چاوبگرین که پێرۆز ڕاگرتنی زمانی دایکی پێبه‌ند به ڕۆژێکی تایبه‌ت نیه و ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌رتاکێکی کومه‌ڵگایه، خۆی هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بکا و حه‌ولی خۆ ڕاهێنان و فێربوونی زمانی دایکی بدا، هاوکات دۆست و هاوڕێ و هاوپۆله‌کانی به کرده‌وه هان بدا بۆ فێربوون و ئاخاوتن به زمانی دایکی. زۆر به‌تایبه‌تی ڕووم له‌و خوێندکاره لاوانه‌یه که مامۆستای داهاتووی ئه‌م نیشتیمانه ڕه‌نگین و زامدار و ماندووییه‌ن که هێمای بوون و لانه‌ی ژین و هێزی ژیان و مانمانه و به‌دڵ، خۆشمان ده‌وێ و خۆشه‌ویستیه‌که‌ی وه‌ک ڕووبار،وه‌ک بۆنی گوڵه‌باخ و به‌هار ئاوێته‌ی ڕوح و هه‌ناومان بووه و بۆنی به‌رۆکی دایکمان ئه‌دا، پێویسته به‌ر له هه‌رشتێک خۆیان فێری زمانی دایکی ببن و هه‌لی فێربوونیش بۆ مناڵه چاو‌گه‌شه خوێن‌شیرینه‌کانی کورده‌واری بڕه‌خسێنن. ئه‌مه‌ش ئه‌رکێکی ئه‌خلاقی، مرۆدۆستانه و نیشتیمانییه.
خه‌مساردی و خۆدزینه‌وه له فێربوون وفێرکردنی مناڵان و لاوان پاساوهه‌ڵنه‌گره.
دووی ڕه‌شه‌ممه، ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی، پیرۆز بێ.