| تاريخ: ۲۹ مرداد ۱۴۰۵ ساعت ۱۲:۱۱ | بازدید: 22 نظرات: 0 کد مطلب: 26187 |
وێنەگریی کەریم ئەنوەری ساوجبلاغی لە ساڵانی 35-1334 دامەزرا.
ئەنوەری ڕێکەوتی 1306/3/10 لە مەهاباد لە دایک دەبێ. بە منداڵی باوکی لە دەست دەدا. لەگەڵ کاروانچییان دەچێتە عێراق، دەبێتە کرێکاری چاپخانە، دوای ماوەیەک تووشی مامۆستا هەژار دەبێ، هەژاری نەمر وێنەگرێکی هەرمەنی لە بەغدا پێ دەناسێنێ. ئەنوەری لە بەغدا فێری وێنەگری دەبێ و دوای 17 ساڵ ئاوارەیی دەگەڕێتەوە مەهاباد و دەست بە وێنەگری دەکا. جگە لە کوردی، شارەزای زمانەکانی ئینگلیزی و عەڕەبی و ئەرمەنی و تورکی دەبێ. لە دەستپێکی کارەکەیدا لە مەهاباد ئیشی کەم دەبێ و خەڵک وا دەزانن هەرمەنی یا جوولەکەیە. بەشێک لە عەوام لە سەر ئەو باوەرەبوون کە نابی وێنەی خێزانەکانیان لە لای هەرمەنی یا جوولەکە بگرن. هەتا دایکی حاجی مستەفا و هاشم عەبدە کە مەنیجەخانم ناوێک بووە و خێزانی ڕەحمان کالۆ (ئەنوەری) و لە باوەڕپێکراوانی ژنان بووە، باسی ناسیاوی ئەو تایفە دەکا و دەڵێ ئەنوەری موسولمانە. ئەوسا کاری ئەنوەری پەرە دەگرێ.
ئەنوەری کاری گرافیکی بە باشی زانیوە و زۆر بە ئەخلاق و لە سەرخۆ و تەبیعەت پیاو بوو. ئاغای لەتیف ئەخشی نیگارکێش زۆر یارمەتی ئەنوەری دەدا. سالی 1364/10/4 ئەنوەری عەمری خوای دەکا. ستۆدیۆکەی هەتا سالی 1380 یانی وەفاتی سوغرا خانم میکائیلی خێزانی، بەردەوام دەبێ و دوایه کز دەکرێتەوە. ئەنوەری لە کارەکانیدا لە کۆڕە گەورەکەی بە ناوی کاک قادر ئەنوەری یارمەتی وەردەگرت.
|