| تاريخ: ۲ شهریور ۱۴۰۵ ساعت ۱۸:۲۱ | بازدید: 37 نظرات: 0 کد مطلب: 26215 |
بەپێی هەواڵی هاژە، ئەمڕۆ ٢ی خەرمانانی ١۴٠۵ی کۆچیی هەتاوی، هونەرمەندی بەنێوبانگی مۆسیقای کوردی، مامۆستا سەید برایم ئیسماعیلزادە (ناسراو بە سەید برایم سەقزی)، دوای ماوەیەکی درێژ ململانێ لەگەڵ نەخۆشی، لە شاری سەقز کۆچی دوایی کرد.
سەید برایم لە ساڵی ۱۳۲۷ی هەتاوی لە گوندی «حاجی لەک»ی سەر بە ناوچەی چۆمی مەجیدخان لەدایک بووه. ناوبراو لە ساڵی ۱۳۴۱ی هەتاوی ڕووی کردە شاری سەقز و لەوێ نیشتەجێ بوو، کە هەر بەم هۆیەشەوە نازناوی «سەقزی» بەسەردا بڕا.
بەهۆی شارەزایی لە وتنی مەقام، بەستە، حەیران و بەیتە فۆلکلۆرییەکانی ناوچەی موکریان و ئەردەڵان، وەک یەکێک لە دەنگە بەپێزەکانی مۆسیقای کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەناسرا.
ئەم هونەرمەندە لە درێژایی کاروانی هونەری خۆیدا، بە پاراستنی ڕەسەنایەتی، مەقام و گۆرانییە کۆنەکانی لە ڕێگەی کۆڕ و تۆمارە دەنگییەکانەوە بڵاوکردەوە و بەشێکی گرنگی لە کەلەپوور و مێژووی زارەکیی کوردی بە زیندوویی هێشتەوە.
|