تاريخ: ۱۴۰۰ چهارشنبه ۲۲ دي ساعت ۲۱:۶ بازدید: 1242      نظرات: 0      کد مطلب: 17409

سه‌ربازێکی پۆڵه‌ندی دانی به‌ كوژرانی 240 په‌نابه‌ردا هێنا


سه‌ربازێكی پۆڵه‌ندی كه‌ بۆ بیلارووسیا هه‌ڵاتووه‌ ئاشكرای كرد كه‌ سوپای وڵاته‌كه‌یان فه‌رمانیان وه‌رگرتوه‌ بۆ ته‌قه‌كردن له‌و كۆچبه‌رانه‌ی ده‌یانویست له‌ بیلاروسیاوه‌ سنوور ببه‌زێنن.
ئیمیل شیشكۆ، ئه‌و سه‌ربازه‌ پۆڵه‌ندییه‌كه‌ی كه‌ ته‌لبه‌ندی نێوان وڵاته‌كه‌ی و بیلارووسیای بڕیووه‌ و خۆی راده‌ست كردووه‌، دانی به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ فه‌رمانیان پێگه‌یشتووه‌ ته‌قه‌ له‌ په‌نابه‌رانی سه‌ر سنوور بكه‌ن و تائێستاش سوپای وڵاته‌كه‌ی 240 په‌نابه‌ری كوشتووه‌.
ئه‌و سه‌ربازه‌ له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بیلارووسیا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ساڵی رابردووه‌ كوشتنی په‌نابه‌ران فه‌رمانی بۆ ده‌ركراوه‌ و ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداره‌ تائێستا 240 په‌نابه‌ر به‌ گولـله‌ی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی كوژراون.
له‌سه‌ر سنووری نێوان بیلارووسیا و پۆڵه‌ندا هه‌زاران په‌نابه‌ر هه‌ن كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا بڕۆن، زۆرینه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ كوردی هه‌رێمی كوردستان و عێراقین لە دۆخێکی سەختدا دەژین، تائێستاش ژمارەیەک لەوپەنابەرانە بە فڕۆکە گەرێندراونەتەوە و زۆرێکیش لەسەر سنوورەکان ماون.


برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد